دیندار: حکومەت بەگوێرەی یاسا ڕەفتار ناکات

مەحمود دیندار، پەرلەمانتاری هەدەپ لە وان ڕایگەیاند، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە کە سوورن لەسەر گۆشەگیری، پابەند نیین بە دەستوور و یاساکانەوە.

مەحمود دیندار، پەرلەمانتاری هەدەپ لە وان ڕایگەیاند، پێویستە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئۆجالان هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی تورکیا بە زووترین کات بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.

دیندار لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ANFی ڕایگەیاند، ".ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی تیپی (ف)ی ئاسایشی بالا لە ژێر گۆشەگیری توند ڕاگیراوە. لە بەرامبەر گۆشەگیری دا بێدەنگی کۆمیتەی ئەوروپی بۆ پێشگرتن لە ئەشکەنجە (CPT) بەردەوامە.

لە 25ی ئاداری 2021دا هیچ هەواڵیک لە  ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئوجالان وەرنەگیراوە. پارێزەران بۆ ئەوەی چاویان بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئوجالان بکەوێت، هەفەی 2 جار داوای چاوپێکەوتن دەکەن، بەلام نە بە ئەرێنی نە بە نەرێنی وەلامیان نادرێتەوە. ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئوجالان لەماوەی 12 ساڵدا تەنیا 5 جار چاوی بە پارێزەرانی کەوتووە. هەرە کۆتایی لە 7ی ئابی 2019 دا چاوی بە پارێزەرانی کەوت.

ئەو ڕاستییەی کە لە رۆژئاوا هەیە، ئەو سیاسەتەی لە رۆژئاوا بەرێوە دەبرێت و پێکەوە ژیانی گەلان تەنیا بەهۆی فکر و رامانی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالانە. بۆیە بۆ ئەوەی تورکیا بە زووترین کات بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی، دەبێت ئەو گۆشەگیرییەی کە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەپێنراوە بشکێنرێت. دەوڵەتی تورکیا دەبێ ئەم گۆشەگیرییە هەڵبگرێت. ئەگەر ئەم گۆشەگیرییە هەڵنەگیرێت، تورکیا دەکەوێتە ناو قەیرانێکی ئابووری قولترەوە و ئابورییەکەی ڕۆژانە زیانی زیاتری پێدەگات. بەرێز عەبدۆلا ئۆجالان دەبێت بە زووترین کات لە زیندان ئازاد بکرێت.