فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە نزمی بەسەر مەخموردا دەسوڕێتەوە
لە بەرەبەیانییەوە تاوەکو ئێستا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە نزمی و بە وردی بەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور)دا دەسوڕێتەوە.
لە بەرەبەیانییەوە تاوەکو ئێستا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە نزمی و بە وردی بەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور)دا دەسوڕێتەوە.
سوڕانەوە و هێرشی فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی هێرشبەر بۆ سەر کامپی مەخمور هەرگیز کەم نەبووەتەوە. ئەمڕۆش لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانەوە تاوەکو ئێستا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان زۆر بە وردی و بە نزمی بە ئاسمانی کەمپەکەدا دەسوڕێتەوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بەردەوامە لە سوڕانەوە بە ئاسمانی کامپی مەخمورەوە.
ڕۆژی ٥ی تەمووز فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری سوپای تورکی داگیرکەر ماڵی هاووڵاتییەکی کامپەکەى بۆردومانکرد و بەو هۆیەوە هاوڵاتییەک بریندار ببوو و بۆردومانەکەش کاریگەریی لەسەر زۆرێک لە هاووڵاتییانی تر دروستکردبوو و کێشەى هەناسەدانان بۆ دروست ببوو و بە ئاسمانی نەیاندەتوانی هەناسە بدەن.
تا ئێستا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر هێرش و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هاوڵاتیان، بەتایبەتی هاووڵاتییانی ئاوارەی ناو کامپی پەنابەرانی مەخمور نەبووە.
ژ.ت