بێزار سەمسوور فەرماندە لە ریزەکانی هەپەگە لەبارەی جەژنی نەورۆز بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
فەرماندە سەمسوور نەورۆزی لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیرۆز کرد و رایگەیاند، نەورۆز بۆ گەلی کورد خاوەن واتایەکی زۆر جیاوازە.
سەمسوور ئاماژەی بە شەهیدانی نەورۆزدا و وتی، " هیچ قسەیەک نییە کە لە رێگەیەوە باس لە شەهیدان بکرێت. پێویستە گەلەکەمان و گەنجان بزانن کە نەورۆز بە تەنها بە هەڵکردنی ئاگرێک پیرۆز ناکرێت. نەورۆز بۆ ئێمە بانگێکی فەلسەفی، ئایدۆلۆژی و کۆمەڵایەتیە. نەرزۆ بۆ ئێمە ژیانەوەیە. بەشداریکردنی گەلەکەمان لە نەورۆز پێویستە وەک نارەزاییەک لەدژی داگیرکەران بێت. پێویستە گەلەکەمان گۆڕەپانەکانی نەورۆز پڕ بکەنەوە. پێویستە ئێمە مەزلۆم دۆغان، زەکیە ئالکان، رەخشان دەمیرەل، ماحسون کۆرکماز و ئەڤریم دەمیر لەبیر نەکەین. سەختی و زەحمەتی هەرچیەک بێت، پێویستە بەشداری نەورۆز زۆر بەهێز بێت."
نەورۆز لە چیا ئازادەکان پیرۆز دەکەین
بێزار سەمسوور داوای لە گەنجانی کورد کرد کە لەدژی زوڵمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک روو لە چیا ئازادەکان بکەن و وتی، " ئێمە نەورۆز لە چیا ئازادەکان پیرۆز دەکەین. ئەوەی ئێمە بەرەوە پێشەوە دەبات، هزری ڕێبەر ئاپۆیە. پێویستە هەر نەورۆزێک وەک سەرلەنوێ ژیانەوە ببینین. بۆیەش سەرەتا پێویستە گەنجانی کورد بە رۆحی نەورۆز تێکۆشان بەرز بکەنەوە. نەک تەنها رۆژی نەورۆز بەڵکو ٣٦٥ رۆژی ساڵ هزری ڕێبەر ئاپۆ وەک بناغە وەربگرن. بۆیەش گۆڕەپانەکانی نەورۆز پێویستە بە رۆحی تۆڵەکردنەوە پڕ بێتەوە."
تێکۆشانمان شەپۆل بە شەپۆل فراوان دەبێت
فەرماندە بێزار سەمسوور نەورۆزی لە زیندانیانی سیاسی پیرۆز کرد و وتی، " دووربوونی جەستەیی گرنگ نییە، ڕێبەرتی ئێمەی فێر کرد. مردنمان بێواتە کرد. شەهیدانمان لە دڵماندان. خاوەنداریان لێدەکەین. تێکۆشانمان بە رۆحی تێکۆشانی ئەوان بەڕێوە دەچێت. ئێمە بەم رۆحە وڵاتمان لە داگیرکەران رزگار دەکەین. بە بەهێزی پێشوازی لە نەورۆز دەکەین و بە ناچاری دەچنە بەر قاچی ڕێبەرتی. تێکۆشانمان شەپۆل بە شەپۆل بڵاو دەبێتەوە. ئێمەش لەسەر بناغەی تۆڵەکردنەوە، رۆحی تێکۆشان فراوانتر دەکەین. ٣٦٥ رۆژی ساڵ نەورۆز پیرۆز دەکەین."
ف.ق