فەرماندەیی بڕیارگەى نەپەگە پیرۆزبایی لە گەریلاکان کرد

فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، بەهۆی چالاکییە سەرکەوتووانەکانیانەوە پیرۆزبایی لە شەڕڤانان و فەرماندەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساواش مەرەش لە جەنگی خابوور دا کرد.

لە ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل - نەپەگەدا هاتووە:

"سەرەتا سڵاو لە هەموو ئەو هەڤاڵانە دەکەین، کە بە ڕۆح و ورەی سەرکەوتنی ١٤ی تەمووزەوە بەرخۆدان و شەڕ دەکەن.

ئێمە ٤٠هەمین ساڵیادی چالاکیی مێژوویی ١٤ی تەمووزمان تێپەڕاند. زۆر گرنگە لە ساڵی ٤١دا بە هەمان ڕۆح، باوەڕ، بڕیار و پێداگرییەوە تێکۆشان بەڕێوەدەچێت، هێڵی بەرخۆدان و سەرکەوتنی پەکەکە لە چیاکانی کوردستان پەرە پێدەدات و بەهێز و گەشی دەکات و بە چالاکییە کاریگەرەکانی گەریلا سڵاوی لێدەکرێت. هەڵوێستی بەرخۆدان، کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ، گەریلاکانمان و گەلە وڵاتپارێزەکەماندا بەڕێوەدەچێت، ئەوە دەردەخات، کە بناغەکانی پەکەکە چەندە بەهێزن، نەریتی بەرخودانی چەند بەهێزە و دڵسۆزی بۆ ئەم نەریتە ڕەسەنە ماوەی ٤٠ ساڵە بێ پسانەوە و بە شێوەی یەکگرتوانە بەردەوامە.

سوپای تورکی داگیرکەر بە هێرشکردنە سەر زاپ و ئاڤاشین و مەتینا ویستی باشووری کوردستان داگیر بکات، بەڵام لەو ئامانجەیدا شکستی هێنا. گەریلاکان بە ئیرادەیەکی پۆڵاین دیوارێکی بەرخودانی لە بەردەم سوپای تورکی داگیرکەر دانا و هەموو ڕۆژێک گورزی قورس لە داگیرکەران دەدات، نەیانهێشت داگیرکەران بە ئامانجی خۆیان بگەن. سوپای تورک، کە ناتوانێت پێشڕەوی بکات وبە ئامانجەکى خۆی بگات، هەوڵ دەدات هێرشی داگیرکاری بە ناوچە نوێ دا بڵاوپ پێ بکات و بەو شێوەیە خۆی لە دۆخە چەقیوە  ڕزگار بکات.

بەڵام ئەمە بۆی نەبوو بە دەرمان و چارە و داگیرکەران زیاتر دەکرێنە ئامانج. سوپای تورک بۆ ئەوەى دۆخی چەقیو و بە بنبەست لە گۆڕەپانەکانی شەڕ ڕزگار بکات، لە شەوی ٤ی تەموزەوە هێرشی داگیرکاریی بۆ سەر ڕۆژئاوای زاپ بەرفراوان کرد. بەڵام هەڤاڵانی هێژا لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساواش مەرەش لە جەنگی خابووردا، لە شەوی ٤ی تەموزدا ١٦ داگیرکەریان لە چالاکییەکانیاندا سزا دا و گورزیان لە دوو هەلیکۆپتەریان دا و بەو شێوەیە یەکەم وەڵامیان دانەوە.

لە ٥ی تەموزدا بە تاکتیکی نیشانەشکێنی و تەقاندنەوە، کە بە شێوەی سەرکەوتوانە و پێکەوە خستیانە کار، ١٥ داگیرکەری تریان سزادا.

لە ٦ی تەموزدا، سەرەتا گورزیان لە هەلیکۆپتەرەکەیان دان، پاشان بۆسەیان لەبەردەم باڵێکی دوژمندا دانا و ١٣ داگیرکەریان لە چالاکیی هەمانگ کراودا سزادا. دا پاشان بە تاکتیکی نیشانەشکێنی ٩ و بە تاکتیکی چوونە سەر ٣ داگیرکەری سزادران و گورزیش لە هەلیکۆپتەرێکیان درا. بەم شێوەیە ئەو وەسەڵیان بۆ دوژمن بڕییەوە، کە هەوڵیاندا بە گۆڕەپانەکانی بەرخوداندا پێشڕەوی بکەن.

ڕۆژی ٧ی تەمووز ٢ داگیرکەر، کە دەیانویست بەرەو مەیدانەکانی جەنگ لە شاخی شەهید پیردۆغان پێشڕەوی بکەن، سزا دران، چوونە سەر تەرمەکانیان، دەستیان گرت بەسەر دەمانچەیەکی جۆری گلۆک، ٢ تفەنگی ئێچ کەی- ٤١٦ی ئەڵمانی، ٢ ئامێری دەستنیشانکردنی لەیزەری، ٢ پێداویستییەکانی چەک و ئامێرێکی بێتەل لە جۆری ئاسەلسان دا. هەروەها تەرمی سەربازێک بەناوی ناجی کایگسز خرایە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و بەو شێوەیە دووڕوویی سوپای تورک و میدیای جەنگییە تایبەتەکەیان ئاشکرا کرد. جارێکی دیکە سەلماندیان، کە سوپای تورک  هیچ بەهایەک بۆ تەرمی سەربازەکانی دانانێت و کوژراوەکان و زیانەکانی لە ڕای گشتیی تورک دەشارێتەوە.

سەرکەوتنێکی زۆر گرنگە، کە بە تاکتیکی ئەنجامگیری گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و بە شێوازی داهێنەرانە و لێزانانە و شارەزایانەى گەوەر جێبەجێیان کردووە، بە شێوازی شەڕی تیمی گەڕۆک گورزی قورسیان لە دوژمن داوە. هەروەها لە سایەی چالاکییەکانیانەوە، بانگیان لە بنەماڵەی ناجی کایگسز کرد، کە بڕۆن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەیان، ئەوەش بووە وانەیەکی مرۆڤایەتی بۆ داگیرکەرانی بێبەش لە مرۆڤایەتی.

ئێمە سڵاو لە هەموو فەرماندەکان و هاوڕێیانی شەڕڤانان دەکەین، سڵاو لەو سەرکەوتنانەیان دەکەین، کە بە لێهاتوویەکی لەو جۆرەوە شەڕ و چالاکیی داهێنەرانەیان ئافراند. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساواش مەرەش لە شەڕی خابوور بە بەهێزی بەردەوام دەبێت و سەرکەوتنی گەورەتریشی بە دوادا دێت، بە خۆشەویستی و ڕێزەوە سڵاو لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەین، کە بە شێوەی فیدایانە شەڕ و بەرخۆدان دەکەن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین".

ژ.ت