فەریدە ئاڵکان: گەریلا خۆبەخشیی بێ کۆتاییە

فەریدە ئاڵکان یەکێک لە فەرماندەکانی یەژەئا ستار باسی لە هەوڵەکانی ئەو خۆبەخشانە کرد، کە دوای بومەلەرزەکە خۆیان سەفەربەر کرد و وتی: گەریلا سوپای خۆبەخشەکانە. خۆبەخشانە ژیانی خۆیان بۆ کۆمەڵگا، گەل و ملیۆنەها مرۆڤی چەوساوە فیدا دەکەن".

نزیکەی مانگێک بەسەر بومەلەرزەکانی بازارحج و ئەلبیستان دا تێپەڕیوە، فەریدە ئاڵکان یەکێک لە فەرماندەکانی یەژەئا ستار لەبارەی بومەلەرزەکە و ئەو ڕووداوانەی، کە لەو کاتەدا ڕوویاندا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ڕایگەیاند، دەبێت بزانرێت هۆکاری قەبارەی ئەو کارەساتە بومەلەرزە نییە، بەڵکو هۆکارەکەی خودی دەوڵەتە، بۆیە دەبێت مرۆڤ ئەو ڕاستییە بزانێت و بەم تێگەیشتنەو کار و هەڵمەتی مرۆیی ئەنجام بدات".

ئاڵکان ڕایگەیاند، دەبێت مرۆڤ لە دام و دەزگای دەوڵەت بپرسێت، کە مرۆڤی لە سروشت و مرۆڤبوون دوورخستووەتەوە، کە لە خۆیی و کۆمەڵگەی نامۆ کردووە و وتی: "لەم جۆرە کاتانەدا بە باشی ئەوە دەردەکەوت، کە دەوڵەت چۆن بووەتە دوژمنی مرۆڤ و کۆمەڵگا، چۆن مرۆڤ لە ژان و ئازاردا بەجێدەهێڵێت و دوای ڕانتخۆری دەکەوێت. ئەو ساتانە ڕاستیی هەموو کەس ئاشکرا دەکات".

فەریدە ئاڵکان ئاماژەی بەوەدا، لە بوومەلەرزەکانی ئەلبیستان و بازارجخ دا ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەت ئاشکرابوو و وتی: "بەو  کارەساتە، کە بە دەستی دەوڵەتی ڕانتخۆر ڕوویدا، جارێکی تر دەرکەوت، کە مرۆڤ تەنها لەگەڵ کۆمەڵگادا بوونی هەیە، بەوەش  دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و برینەکانیان ساڕێژ بکات. کۆمەڵگا، پێکەوە ژیان، هاوخەمی و لێکتێگەیشتن، هاوئاهەنگی،  پشتیوانی و هاوکاریی تیادا نەبێت نییە. مرۆڤەکان پێش دەوڵەت، کۆمەڵگای مەدەنی و ئەوانەی حەز لە زمانەکەیان ناکات، ئەوانەی  کولتوورەکەیان بە چاوی بچووک سەیر دەکات، پیش هەموانەوە بە هانایانەوە هاتن، هەموو شتێکی خۆیان لەگەڵ بەشکردن، بێ دوودڵی مەترسییان دایە بەرخۆیان، خەڵکیان لە ژێر داروپەردووەکاندا دەرهێنا، هەوڵیان دا خۆشەویستەکانیان ڕزگار بکەن. لەو کاتەدا دەرکەوت، کە ئامێر و دەزگایەک بە ناوی دەوڵەت خۆی لە دۆخی ڕۆتینی دەرنەهێناوە، دوای ئەوەی حسابی کار و زیانەکەی کرد، یانی دوای ئەوەی زۆر دواکەوت دەستی بەکار کرد، چونکە بنەمای سەرەکی بۆ ئەوان بە دەستهێنانی قازانجی مادییە و هیچ حەزیان بە مرۆڤەکان نەکرد و کاریان بەسەریانەوە نەبوو و بە هانایانەوە نەچوون.

فەرماندە فەریدە ئاڵکان ڕایگەیاند، ئەمە دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەوەی مرۆڤ و کۆمەڵگە لە دەوڵەت، رێکخستنە فاشیستیەکەی، سیاسەتە ڕانتخۆرییەکانی و دەسەڵاتدارییەکەی ڕزگاری ببێت.

فەریدە ئاڵکان ڕاشیگەیاند، لە خۆتەیارکردن و دەمەوەچوونە گەورەکەی خۆبەخشەکاندا لایەنی شۆڕشگێڕی کۆمەڵگە بینرا و وتی: "جارێکی تر دەرکەوت، کە شۆڕشگێڕی ئەو هەڵوێستەیە، کە هەستی مرۆڤانە، هۆشمەندیی بەرپرسیارێتی و وەستانەوەیە بەرامبەر بە نادادی. شۆڕشگێڕی گەڕانە بە دوای ژیانێکدا، کە خۆی بە رامبەر بە کۆمەڵگا بە بەرپرسیار بزانێت، هاوسۆزی و هاوخەمی دەکات و بە یەکسانی و دیموکراسیانە بیر دەکاتەوە. قوڵترین و کۆنکرێتیترین هەڵوێستی ئەوەش گەریلایە، بۆیە دەکرێت بوترێت، کە شۆڕشگێڕەکان بەتایبەتی گەریلاکان، کە لە دۆخێکی چالاکی و قووڵبوونەوەی شۆڕشگێڕانەدایە، وەک ئەو خۆبەخشانەیە، کە لە کاتی بومەلەرزەکەدا بە هاواریی خەڵک و مرۆڤەکانەوە ڕۆیشتن. ئەو خۆبەخشانە لەکاتی بوومەلەرزەکەدا بە خێرایی رۆیشتن بۆ یارمەتیدانی خەڵک، ئەو کەسانەن، کە لە بەرامبەر کارەساتێکی گەورەدا بە هەست و سۆزی مرۆڤانەوە هەڵسوکەوتیان کرد، واتە حاڵەتی خۆبەخشبوونی بەردەوام. لە لایەکی دیکەوە گەریلا و شۆڕشگێڕی، کە نیشانەی شێوازی ژیان و هەڵوێستێکی بەردەوامە، لەسەر ئەم بنەمایەیە، پێناسەی ئەوەیە، کە بە هاوکاریکردنی یەکتر بە مرۆڤایەتی دەگەن. بۆ جیهانێکی یەکسان خۆیان بۆ کۆمەڵگا، گەلان و مرۆڤایەتی فیدا دەکەن، بۆیە ئێمە لە کارەساتی بوومەلەرزەکەدا جارێکی تر بینیمان، کە هەر مرۆڤێک لایەنێکی شۆڕشگێڕیی تیادایە، هەستی مرۆڤانە، هۆشمەندی بە بەرپرسیارێتی گەشە دەکات و بەهێز دەبێت و هەموو مرۆڤێک دەتوانێت ببێتە شۆڕشگێڕێک".

فەریدە ئاڵکان ئاماژەی بەوەکرد، لە هەفتەی سەرەتای بومەلەرزەکەی کوردستان و تورکیادا دەیان هەزار کەس و سەدان هەزار کەسیان بینی، کە بوون بە شۆڕشگێڕ، بە شەیدایی و خۆشەویستییەکی دڵسۆزانە لە دڵەوە چاودێرییان کردوون و وتی: "بەهۆی ئاستەنگەکانی دەوڵەتی فاشیستەوە، ئێمە وەک گەریلا نەمانتوانی ڕاستەوخۆ بەشداری لە هەڵمەتی یارمەتیدان بکەین، بەڵام ئێمە بە هەڵمەتی هاوکاریکردنی سەدان هەزار کەسی خۆبەخشمان دڵخۆشبووین، ئێمە ئەوەمان بینی، وەک ئەوەی پێی دڵخۆش بین و بە سوپاس و پێزانینەوە چاودێریمان کردن. جارێکی تر بینیمان، ئەگەر ئەم توانا شۆڕشگێڕییە مەزنە هەمیشە ڕووبدات، واتە ئامانجی هاوبەشی دەنیزەکان، ماهیرەکان، ئیبراهیمەکان و ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت، پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا و کوردستانی ئازاد دەستپێدەکات و بە دەوڵەمەندیی هەموویان ژیانێکی کۆمەڵایەتی نوێ بونیات دەنرێت".

ژ.ت