گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ڕۆژی ٢٨ی كانوونی دووه‌م ئه‌نجامدراوه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی چالاكییه‌كه‌ ئه‌م زانیارییانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌:

ڕۆژی ٢٨ی كانوونی دووه‌م، كاتژمێر ١٠:٥٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا له‌ زاپ، تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ حه‌فاره‌یه‌كیان دا، كه‌ هه‌وڵی تێكدانی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخۆدانی گه‌ریلای ده‌دا. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌ داگیركه‌رێك سزا درا، داگیركه‌رێكیش بریندار بوو و حه‌فاره‌یه‌كیش تێكشكێندرا.

ژ.ن