گەل بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن-ی کرد

مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) کە لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین شەهید بوو، بەڕێوە چوو.

تەرمی گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) کە لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین شەهید بوو، پاش وەرگرتنەوەی لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بە خاک سپێردرا.

مەراسیمی پرسە بۆ ئۆگمەن بەڕێوە چوو و گەل بەشێوەیەکی جەماوەری بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.

بەشدار بوانی مەراسیمەکە، بەردەوام دروشمی 'شەهید نامرێ'یان وتەوە.