گەلی کورد بەرەو جودی رێپێوان دەکات، سەربازانی تورک هێرش دەکەن
گەلی کورد بۆ رێپێوانی جودی لەدژی خرابکاریەکانی شەڕ و تاڵانکردنی سروشت لە شرنەخ کۆبوە. گەل پێداگیری لەسەر رێپێوانەکە دەکات و سەربازانی تورک هێرش دەکەن.
گەلی کورد بۆ رێپێوانی جودی لەدژی خرابکاریەکانی شەڕ و تاڵانکردنی سروشت لە شرنەخ کۆبوە. گەل پێداگیری لەسەر رێپێوانەکە دەکات و سەربازانی تورک هێرش دەکەن.
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (دەتەکە)، تەڤگەری ژنان ئازاد( تەژەئا)، پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و بزوتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا لە شڕنەخ رێپێوانێک بەرەو چیای جودی ئەنجامدرا.
رێپێوانەکە بە دروشمی ' لەدژی خرابکاریەکانی شەڕ و تاڵانکردنی سروشت رێپێوان بکەن' لە شارەکانی سەرحەد دەستیپێکرد. زۆر کەس لە وانەوە کۆبونەوە و لە ناوچەی کەجەوسی ئێلحیش بەشداریان کرد.
لە شارەکانی تورکیا و لە ئامەد، بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی دەتەکە، ساڵیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە و نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە سەدان کەس کە ئێلح کۆبونەوە و لە دەروازەی شارەکە لەگەڵ خۆپیشاندەرانی کەرجەوس یەکیان گرت و بەرەو ناوچەی حەزەخی شرنەخ بەڕێکەوتن.
لە حەوت تاوەکو حەفتا ساڵ بەشداریان کرد
بە سەدان کەس لە روحا، دیلۆک، مێرسین، مێردین ژە ئەبرو گونەی گوتەبێژی هەدەپەش لەناودابوو، لە نسێبین کۆبونەوە. منداڵ و گەورە بەشداریان کرد و بەرەو جزیر بەڕێکەوتن و لە نزیک جزیر لەگەڵ خۆپیشاندەرانی دیکەدا یەکدیان گرت.
سەربازانی تورک بە ئاو و بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر گەل، گەل سورە لەسەر خۆپیشاندانەکەی.
ف.ق