گەنجانی کەرکوک: بنەماڵەی بارزانی دەستیان بەخوێنی ڕۆڵەکانی نیشتیمان سورە

لە شاری کەرکوک، لە چالاکییەکدا گەنجانی کەرکوک خیانەتی بنەماڵەی بارزانی-یان شەرمەزار کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە دژی خیانەت و هاوکارییەکانی بنەماڵەی بارزانی بۆ داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە، گەنجانی کەرکوک لە چالاکییەکدا بە هەڵواسینی لافیتە لەژێر دروشمەکانی "بنەماڵەی بارزانی دەستیان بەخوێنی رۆڵەکانی نیشتیمان سورە" و "بەخوێنمان کوردستان دەپارێزین داگیرکاری دەوڵەتی تورک خیانەتی بنەماڵەی بارزانی ڕەتدەکەینەوە" خیانەتی بنەماڵەی بارزانی-یان شەرمەزار کرد.

جێگا باسە، گەنجانی کەرکوک، لافیتەکانیان لە ناوەندی شاری کەرکوک و شوێنە گشتیەکانی شارەکە بەتایبەتی لای قەڵای کەرکوک و گەڕەکەکانی شۆرجە، پەنجا عەلی، کوردستان، ڕوناکی، عەرەفە و گەڕەکی رزگاری شارەکە هەڵواسی.