بە دیمەن

گەنجانی ئامارا کە بینەری پەیامەکی ڕێبەر ئاپۆ بوون، داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆییان کرد

ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی ئامارا بۆ تەماشاکردنی پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٩ی تەمموز کۆبووەوە. پاش تەماشاکردنی پەیامەکە داوای ئازادی جەستەتیی ڕێبەر ئاپۆییان کرد.

ئەو گەنجانەی لە گوندی ئامارا سەیری پەیامە ڤیدیۆییە مێژووییەکی ڕێبەر ئاپۆیان کرد، ڕایانگەیاند بۆ "خۆ بەڕێکخستن" گوێ لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەگرن و دریژە بە تێکۆشانیان دەدەن.

یەکێک لەو ژنە گەنجانە وتی: "بینینی ڕێبەر ئاپۆ جۆش و خرۆشی پێبەخشین، ئێمە دەمانەوێت نەک تەنها بە شێوەی ڤیدیۆیی، بەڵکوو بە شێوەی شەخسیی لە نزیکەوە ڕێبەر ئاپۆ ببینین، دەمانەوێت ئازادی جەستەیی ئەو بەدی بێت، پێویستە گەنجان لە هەموو بوارێکدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشن و خۆیان بەڕێکخستن بکەن، هەروەها پێویستە هەموو گەنجان ئەم پرۆسەیە بپارێزن و ڕۆڵ و ئەرکی پێشەنگایەتی بگێڕن."

گەنجێکی دیکە رایگەیاند: "دوای ٢٦ ساڵ دیمەنی ڕێبەر ئاپۆمان سەیر کرد، ئەمە بوو بە هیوایەکی مەزن، بەڵام ئەمە بەس نییە، ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە دەبێت لاببرێت و بتوانێت لەگەڵ گەلەکەیدا بژیت، ئێمە دەمانەوێت لە نزیکەوە ڕێبەر ئاپۆ ببینین."

هەروەها گەنجێکی تریش وتی: "بینینی دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ دوای ٢٦ ساڵ زۆر دڵخۆشی کردین، بانگەوازی رێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە زۆر بەنرخە، ئێمە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە بنەما وەردەگرین و لەسەر ئەو بنەمایە خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین."