گەنجانی ئاپۆیی مەهاباد پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد
گەنجانی ئاپۆیی شاری مەهاباد ٢٤ەمین ساڵیادی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد.
گەنجانی ئاپۆیی شاری مەهاباد ٢٤ەمین ساڵیادی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد.
گەنجانی ئاپۆیی مەهاباد بە مەبەستی شەرمەزار کردنی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لەم چالاکییەدا راگەیەندراوێک خوێندرایەوە و لافیتەیەکی گەورە کە بە زمانی کوردی لە سەری نوسرابوو "بە شۆڕشی ژن، ژیان،ئازادی زیندانی ئیمراڵی تێکدەشکێنین – ١٥ی شوبات رۆژی رەشی تەواوی ئازادیخوازانی جیهانە" هەڵواسرابوو، چالاکوانان پلاکاردی ژن، ژیان، ئازادییان بەدەستەوە گرتبوو.
لە راگەیەندراوەکەدا گەنجانی شۆڕشگێڕیی مەهاباد ویڕای شەرمەزارکردنی پیلنگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات بە تێروتەسەلی باسیان لە چارەنوسی پێشەنگان و رێبەرانی سەرهەڵدانەکانی بەر لە دروستبوونی پەکەکە کرد و جیاوازیەکانی نوان ئەوان و رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان باس کرد.
لەبەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "باگەلەکەمان دڵنیابێت کە لە سێدارەدان و زیندانی کردنی رۆڵەکانی ئەم گەلە ناتوانێت ئیرادە و پێداگریی ئێمە و گەلی کورد و ئازادیخوازان تێکبشکێنێت، بەڵکوو ئێمە پاڵپشت بە ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ واتە ژن، ژیان، ئازادی ئاگری شۆڕش گەشاوەتر دەکەین و بەڵێن دەدەن کە تا دواهەناسە بەو پەڕی تامەزرۆییەوە رێگە و چالاکی شەهیدان و رێبەر ئاپۆ، رێبەری گەلان درێژە پێدەدەین و بە ئاراستەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەین، پیلانگێریی نێونەتەوەیی پوچەڵ دەکەینەوە و گەل و خاک و وڵاتەکەمان ئازاد دەکەین و تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا چەند پێشنیازێک خراونەتەڕوو و داوا لە گەلی کورد کراوە لە یادی ١٥ شوباتدا خۆپیشاندان و گردبوونەوەی گەورە ساز بکەن.
لەدوای خوێندنەوەی راگەیەندراوەکە گەنجان بە دروشمەکانی وەک "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی رێبەر ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.
هـ . ب