گەریلای یەهاستار بێریتان چیا یادی زیلان (زەینەب کناجی) کردەوە کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە دێرسیم چالاکی فیدایی ئەنجامدا.
بێریستان چیان رایگەیاند کە زیلان ئەو کاتە مەترسی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کوردی بینی، هەربۆیە چالاکی لەم جۆرەی ئەنامدا و وتی، "کاریگەیر چالاکیەکەی هەڤاڵ زیلان هێشتاش بەردەوامە. دوژمن هەموو رۆژێک بەو ترسەوە دەجوڵێتەوە. شەهید زیلان شەڕڤانێک بوو کە ساڵێک بەسەر بەشداربوونیدا تێپەڕ ببوو. لە ژیانی گەریلادا فەلسەفەی رێبەر ئاپۆی بۆ خۆی بە بنەماگرتبوو. لە کەسایەتی هەڤاڵ زیلاندا دڵسۆزی بۆ رێبەرایەتی، دڵسۆزی ژن بۆ خاکەکەی بە شێوەیەکی ئاشکرا دەبیندرێت.
هەڤاڵ زیلان وەک ژنێکی شۆڕشگێڕ بۆ هەموومان بووە پێشەنگ. ئێمە لەسەر رێچکەی فەرماندە زیلان رێدەکەین. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەمڕۆ لە دژی دوژمن بە رۆحی زیلان تێدەکۆشن. ئەو هەڤاڵانەمان کە لە تونێلەکانی شەڕدا خۆڕاگرییان کرد؛ هەڤاڵ ئاڤزەم، باگەر، ئارین، شەڕزان و هەڤاڵانی دیکە زیلانن. کەسایەتی، گیانی فیدایی زیلانیان بۆ خۆیان کردووەتە نمونە و هێڵی ئاپۆییان بە تەواوی جیهان نیشاندا. ئەو تێکۆشانەی کە لە چیاکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت درێژکراوەی هێڵی زیلانە. وەک چۆن هەڤاڵ زیلان خۆی کردە تۆپەڵێک ئاگر و لە دڵی دوژمنیدا، وەک شوێنکەوتوانی ئەو ئێمەش تا کۆتا دڵۆپی خوێنمان درێژە بە تێکۆشان دەدەین و بە گوڕتری دەکەین. خاوەنداری لە هەڤاڵ زیلان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە شوێن رووناکی شەهید زیلان بکەوین".
هـ . ب