گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکەی دژی قەرەقۆڵی گرێی بڵاو کردەوە
گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکەی دژی قەرەقۆڵی گرێی لە ناوچەی چەلێ بڵاو کردەوە کە گەریلاکان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا ئەنجامدابوو.
گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکەی دژی قەرەقۆڵی گرێی لە ناوچەی چەلێ بڵاو کردەوە کە گەریلاکان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا ئەنجامدابوو.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"یەکینەکانمان لە پاراستنی ئاسمانیی بە ناوی شەهید دەلال ئامەد لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە'دا لە بەرواری ٢٠ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٩:٢٠ خولەک لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێر بە فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان لە دژی قەرەقۆڵی گرێ چالاکیەکیان ئەنجامدا. بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لەو ئامانجانە درا کە دیاری کرابوون. ژمارەی داگیرکەرە سزادراوەکان و بریندارەکانیان نەزانرا."
ز.ش