گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی سابۆتاژی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی سابۆتاژ لە مەتینای بڵاوکردەوە. لە چالاکیەکەدا دوو سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپگە سەبارەت بەو چالاکیەی لە مەتینا ئەنجامدرابوو، ئەم زانیارییەی راگەیاندبوو:

٢١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٣٠ سەرەتا بە تاکتیکی سابۆتاژ و دواتر بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک، لەو داگیرکەرانە درا کە هەوڵیان دەدا لە شاخی ئۆرتێ پێشڕەوی بکەن. لەو چالاکیەدا ٢ داگیرکەر بە سزاگەیەندران و ٣ داگیرکەریش برینداربوون".

هـ . ب