گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییە ئاسمانییەکانی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی ٧ چالاکی ئاسمانی یەکینەکانی شەهید دۆغان زناری بڵاوکردەوە، کە بۆ یادکردنەوەی بەرخودانی ١٤ی تەمووز ئەنجامدران.
گەریلا تیڤی دیمەنی ٧ چالاکی ئاسمانی یەکینەکانی شەهید دۆغان زناری بڵاوکردەوە، کە بۆ یادکردنەوەی بەرخودانی ١٤ی تەمووز ئەنجامدران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییە ئاسمانییەکانی ئەم زانیارییەی راگەیاندبوو:
" لە نێوان ٣-١١ ی تەمووز لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە ئامرازی ئاسمانی لە بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەردرا. بارەگاکانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٢ جار، بارەگاکان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار جارێک و داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێ ٤ جار لە ئاسمانەوە بۆردومان کران. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا لانیکەم ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندران و ٨ داگیرکەریش برینداربوون، هەروەها ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە جۆری کیرپی لەناوبران، زیانێکی گەورەش بەر بارەگای داگیرکەران کەوت."
هـ . ب