گەریلاکان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و خواکورک بە چەکی قورس لە سەربازانی تورکی داگیرکەریاندا.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و خواکورک بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٦ جار بە فرۆکەی شەڕ، ٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و ٣١٩ جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە زانیاری ورد لە سەر چالاکییەکان و هێرشە داگیرکەرییەکان بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

لە ٢٠ی حوزەیراندا کاتژمێر ١٦:٠٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم درا.

لە هەرێمی خواکورک؛

لە ٢١ی حوزەیراندا کاتژمێر ١٨:٥٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی شاخی لیلکان درا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٨ و ٢٠ی حوزەیران گۆڕەپانەکانی گۆلکا و گوندی شێلادزێی مەتینا ٣جار، ٢٠ حوزەیران گوڕەپانی شاخی شەهید حەقی لە خواکورک جارێک، ٢٠ حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٢ جار، واتە بە گشتی شەڕ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢١ی حوزەیران گوڕەپانەکانی بەرخودانی چەمجۆ و سیدا ٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

١٨، ١٩، ٢٠ و ٢١ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای زاپ، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی و شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری و گۆلکای مەتینا، گۆڕەپانی شاخی شەهید حەقی، شاخی شەهید کاموران و ئاوی لۆلان لە خواکورک ٣١٩ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب