گەریلاکانی یەژەئاستار: ٨ی مارس بۆ ئێمە ناسنامەیەکی ئازادە

گەریلاکانی یەژەئاستار بەبۆنەی ٨ی مارسەوە بانگەوازی لە خاوەنداریکردن لە رەنجی رێبەر ئۆجالانیان کرد و وتیان، " ئێمە لە هێڵی سارا، بێریتان و زیلاندا خەبات دەکەین و مەشخەڵی ئازادی گەش دەکەین."

٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان واتایەکی زۆر گرنگی هەیە بۆ ژنان بە تایبەتی بۆ ژنانی تێکۆشەر. ژنان هەموو ساڵێک ئەم رۆژە پیرۆز دەکەن و وەک سمبوڵی ژنان پێناسەی دەکەن. لە سەرانسەری کوردستان ژنان لە هەموو شوێنێک چالاکی ئەنجام دەدەن.

گەریلاکانی یەژەئاستار بەبۆنەی ٨ی مارسەوە بۆ (ANF) قسەیان کرد و باسی گرنگی ئەم رۆژەیان کرد.

'خاوەنداری لە رەنجی رێبەر ئاپۆ بکەین'

گەریلای یەژەئاستار نارین شیار ٨ی مارسی لە عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و سەرجەم شەهیدانی کوردستان و گەریلاکان پیرۆز کرد کرد کە ئێستا لە تونێلەکانی جەنگدا شەڕ دەکەن و وتی: ٨ی مارس بۆ ئێمە مانای هەیە و مرۆڤ دەتوانێت بە ژیانکردن پێناسەی ئەم مانایە بکات. بەڕاستی هەموو ڕۆژێک بۆ ئێمە گرنگە، بەڵام لە ٨ی مارسدا سروشت و بەتایبەتی شاخەکانی ئازاد بە ڕەنگی ژن دەڕازێنرێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسەیە کە زۆرترین کاری بۆ ئازادی ژنان کردووە. رێبەرتی ڕێگای ئازادی و حەقیقەتی نیشان داین و بەم شێوەیە بەدوای حەقیقەت و ئازادیدا دەگەڕێین. ئێمە درکمان بەوە کرد کە مرۆڤ دەتوانێت لە چیای ئازاددا خۆی بناسێتەوە و ببێتە ژن. ڕێبەر ئاپۆ وای لێکردین ئیرادەی شەڕکردنمان هەبێت. بەمەش میلیتانەکانی وەک سارا، زیلان، بێریڤان، هەزاران قارەمان و گەریلا کە ئێستا لە هێڵەکانی شەڕدا شەڕ دەکەن، خوڵقێنران. هەڤاڵ سارا ئەو کەسە بوو کە ئێمەی فێری خەبات و ئیرادە کرد، هەڤاڵ زیلان ئێمەی فێری چالاکی کرد. هەڤاڵ بێریڤان ئەو کەسە بوو کە فێری بەرخۆدانی کردین. دووبارە ڕۆژی ٨ی مارس لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هاوڕێکانم پیرۆز دەکەم و دەڵێم ژن، ژیان، ئازادی."

'٨ی ئازار بۆ ئێمە ناسنامەی ئازادیە'

گەریلای یەژەئاستار ڤیان ئاڤێشتاش لەبارەی ٨ی مارس و گرتنی ئەم رۆژە وتی، هاوشێوەی رۆژی ژیانەوەیە و وتی، " ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسەیە کە لە بنەڕەتدا ئەم ڕۆژەی پێبەخشین. ئێمە لە سایەی کارەکانی رێبەرتی مێژوومان هەیە. وەک ژنێکی کورد کە لە شاخەکانی کوردستان خەبات دەکەم، ٨ی مارس بۆ من بە مانای ئازادی دێت. لە سایەی رەنجی ڕێبەر ئاپۆ ناسینی ناسنامەی خۆم و نوێکردنەوەی خۆم وەک ژنێک لە بیری ئەودا بۆ من بناغەیە. ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان لەسەر ئەم بنەمایە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ خەبات دەکەین. ئەمڕۆ خەباتی یەژەئاستار لە شاخەکانی کوردستان نیشانەی بەهێزکردنی ژنانە لە بیری ڕێبەر ئاپۆدا. ژنان ناسنامەیەکی ئازادیان دروست کردووە و ٨ی مارس بۆ ئێمە ناسنامەی ئازادییە. ٨ی مارس بۆ ئێمەیە، هەبوون و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەیە کە هێزی تێکۆشانمان پێدەبەخشێت. ئەمڕۆ لە بەرەکانی شەڕدا، لە مەیدانی بەرخۆدان، ئەوەی ژنان پێشەنگایەتی دەکەن، دەڵێن، من لێرەم، ئیرادەم هەیە، هێزی خەباتم هەیە و بۆ ئازادی خەبات دەکەم. لە هەمان کاتدا بەرخۆدانی ئەمڕۆی ژنان دەرئەنجامی رەنجی ڕێبەر ئاپۆیە. وەک ژنێک هێزی خۆم لە ڕیزەکانی گەریلادا دۆزیەوە و متمانەم پەیدا کرد. ئەوەی لەسەر پێمان دەهێڵێتەوە و هێزی تێکۆشانمان پێدەبەخشێت، ئیرادە و باوەڕیمانە. ئێستا ئەرکی ئێمە ئەوەتە کە خاوەنداری لە رەنجی ڕێبەر ئاپۆ بکەین و هەڵوێستێکی بەهێز لە بەرەکانی پێشەوە بەرامبەر داگیرکاری بگرینە بەر. لە کۆتاییدا ٨ی مارس لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ژنانی جیهان و گەلان پیرۆز دەکەم و دەڵێم ژن، ژیان، ئازادی."

' لەسەر هێڵی سارا، بێریتان و زیلان خەبات دەکەین و مەشخەڵی ئازادی گەش دەکەین'

زیلان فورات گەریلای یەژەئاستار سەرەتا ٨ی مارسی لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدانی کوردستان و گەریلاکان کە ئێستا لە سەنگەرەکانی شەڕدا پیرۆز کرد و بەم شێوەیە باسی لە گرنگی ٨ی مارس بۆ گەریلاکانی ژن کرد: ٨ی مارس بۆ ئێمەی گەریلای ژن مانا و گرنگی هەیە. خاوەنداری لە ناسنامەی خۆمان دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ ساڵانێکە رەنجێکی گەورە دەدار و ئێمە دەمانەوێت خاوەندارێتی لەم رەنجە بکەین. ئیدیعا و ئامانجی ئێمە خاوەنداریکردنە لە ڕێبەر ئاپۆ و خەونی شەهیدانە کە کوردستانێکی ئازادە. ئێمە دەمانەوێت ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکەین کە دەکەوێتە سەر شانمان و ژیانێکی ئازاد مسۆگەر بکەین و لەسەر هێڵی سارا، بێریتان و زیلان خەبات دەکەین و مەشخەڵی ئازادی گەش دەکەین'. ئامانجەکانمان گەورەن و لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئامادەین لە بەرەکانی شەڕدا بۆ ئامانجەکانمان بجەنگین. ٨ی مارس لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ژنانی جیهان پیرۆز دەکەم و دەڵێم: بێ سەرۆک ژیان نابێت. "

ف.ق