گوشار لەسەر زیندانیانی ئەمەد زیادی کردووە
لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ی ٢ئامەد، گوشارەکان لە سەر زیندانییەکان زیادی کردووە. بنەماڵەکانیان لە یەک ڕۆژدا ٨ جار داواکارییان پێشکەش بە ئیهەدە کردووە.
لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ی ٢ئامەد، گوشارەکان لە سەر زیندانییەکان زیادی کردووە. بنەماڵەکانیان لە یەک ڕۆژدا ٨ جار داواکارییان پێشکەش بە ئیهەدە کردووە.
زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ٢ ئامەد لەژێر گوشار و پێشێلکارییدایە. لە یەک ڕۆژدا ٨ کەسوکاری زیندانیان دوای پێشێلکاری لە چاوپێکەوتنەکان لەئامەد سکاڵایان پێشکەش بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) کرد.
لە داواکارەکان خانم ئلەفتۆس باسی لەوە کرد کە لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوژینی لەلایەن پاسەوانەکانەوە گوشاری زۆری لەسەر بووە. هەروەها وتی: ڕێگەمان پێنادەن سڵاو لە زیندانییەکانی دیکە بکەین لە شوێنی چاوپێکەوتنەکە. زیندانییەکان ناتوانن چالاکییەکانی وەک نیگارکێشان، ژەنینی ئامێر و کاری دیکە ئەنجام بدەن هەتا سوودی لێی وەربگرن. زیندانییە نەخۆشەکان بە باشی دەرمان ناکرێن. وەکوو پێویست هەواگۆڕکێیان پێناکرێت. نرخی کەلوپەلەکانی فرۆشگا زۆرە و ڕێژەی ڤیتامینی خواردنەکانیش زۆر کەمە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەگەر ئەم گوشارانە کۆتایی نەیەت، دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن”.
ئلەفتۆس ئاماژەی بەوەدا کە زیادبوونی گوشارەکان پەیوەندی بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردەوە هەیە و داوای هەستیاری لە ڕای گشتی کرد.
دایکی زیندانی سەبری یڵماز بە ناوی سەبریە یڵمازە، ڕایگەیاندووە کە کوڕەکەی ماوەی ١٠ ساڵە زیندانی کراوە و دەڵێت: "نەخۆشی دڵی هەیە". هەروەها گورچیلەکانی نەخۆشە. پێویستە بە شێوەیەکی دروست چارەسەری بۆ بکرێت. دەبێت هەموو مانگێک بچێتە نەخۆشخانە، بەڵام هەر ٣-٤ مانگ جارێک دەیبەن، کاتێک دەبرێتە نەخۆشخانە، و لە کاتی چارەسەریدا، دەستەکانی کەلەپچەدەکەن.
یڵماز باسی لەوەشکرد، هەمیشە دەرگای ژووری زیندانییەکان داخراون و کتێبی زیندانییەکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت. یڵماز لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "کاتێک جل و بەرگیان بۆ دەنێرین، بەبیانووی ڕەنگاو ڕەنگیان نایدەن بە زیندانییەکان". ناچار دەکرین لە کاتی چاوپێکەوتنەکاندا لە پشکنین ڕوت بکرێنەوە. خواردنی یەک کەس دەدرێت بە ٣ کەس. گیراوەکان خۆراکی پێویستیان پێ نادرێت و ئاوی پاک و پێویستیان بۆ دابین ناکەن.
یڵماز ڕایگەیاند کە دژی ئەو گوشارانە داوایان لە ئیهەدە کردووە و بەمشێوەکۆتایی بە وتارەکەی هێنا: "با گوشار لەسەر زیندانییەکان کۆتایی پێبێت". با زیندانییە نەخۆشەکان دەرمان بکرێن. با هەمووان پشتیوانی زیندانییەکان بین و ئاگاداریان بین”.