هاوپەیمانی کوردستانی لە ئامەد کۆبووەوە
گروپی هاوپەیمانی کوردستانی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکان کە بریارە لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەبچن، بە میوانداری پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان لە ئامەد کۆبووەوە.
گروپی هاوپەیمانی کوردستانی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکان کە بریارە لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەبچن، بە میوانداری پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان لە ئامەد کۆبووەوە.
گروپی هاوپەیمانی کوردستانی لە نوسینگەی راوێژکاری ناوەندی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە ئامەد کۆبووەوە.
هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە ساڵیحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) بەردان ئۆزتورک، سەرۆکی گشتیی پارتی ئینسان و ئازادی (پیا) ئەحمەد کاماچ، سەرۆکی گشتیی پارتی ئازادی ئایەتوڵا ئاشتی، سەرۆکی گشتیی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە) سینان چیفتییورەک، لە کۆمەڵەی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕیی کورد (دەدەکەدە) حالیم ئیپەک، لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە تورکیا (کەدەپە-ت) محەمەد ئەمین قارداش و پەرلەمانتارانی هەدەپە نەجدەت ئیپەکیوز، ئیمام تاشچییەر و نوسرەدین ماچین بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
بە پێی زانیارییەکان بریاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دوای بڕیاری هەدەپە لەبارەی سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆککۆماری، دراوە.
هاوپەیمانی کوردستانی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆامری و خواستی خۆی لە دیاریکردنی کاندید بە هەدەپە رادەگەیەنێت.
هەدەپە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی پێشکەش بە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دەکات.
پێشبینی دەکرێت کە بڕیاری کۆتایی لە کۆبوونەوەی هاوپەرمانی رەنج و ئازادی بدرێت و دواتر بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت.
هـ . ب