هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی کرد

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و شاندێکی هاوەڵی سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە لە نارلی بازارجخ کرد.

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، تورگوت ئوکەر هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی گەلان و باوەڕیەکان، پەرلەمانتارانی هەدەپە و ئەندامانی پارتەکە لە گوندی نارلی ناوچەی بازارجخی مەرەش سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە کرد.

سانجار لە سەردانەکەدا لەگەڵ زیانلێکەوتوواندا قسەی کرد و وتی کە دەتوانن بە یەکگرتن ئەم کارەساتە تێپەڕێنن. سانجار سوپای هاوڵاتی و گەنجانی گوندەکە کرد کە بە خۆبەخش کار دەکەن. دواتریش سانجار و شاندەکەی هەدەپە سەردانی هاوڵاتیانیان لەنێو چادرەکان کرد کە لەلایەن ئافادەوە ئامادە کراون.

دواتر سانجار و شاندەکەی هەدەپە سەردانی بازارجخیان کرد.

ف.ق