هەبەدەهە لە ئامەد لەدژی بارەگای پۆلیسی تورک چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی تیمی تایلان دەمیرجیئۆغلۆی هەبەدەهە لە ناوچەی باغلاری ئامەد لەدژی بارەگای پۆلیس چالاکی ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی تیمی تایلان دەمیرجیئۆغلۆی هەبەدەهە لە ناوچەی باغلاری ئامەد لەدژی بارەگای پۆلیس چالاکی ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی تیمی تایلان دەمیرجیئۆغلۆی هەبەدەهە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وتی:
" لە ١١٥ی تەمووزدا جەنگاوەرانی تیمی تایلان دەمیرجیئۆغلۆی هەبەدەهە لەدژی بارەگای پۆلیسی گەڕەکی مەولانە خالیدی ناوچەی باغلاری ئامەد چالاکیان ئەنجامدا. جەنگاوەرانمان بە فیشەکی هەوایی چالاکیان کرد. پۆلیس دەستی بە تەقە کرد و دواتر بە بۆمبی دەنگی وڵام درایەوە و بە بێ زیان لە ناوچەکە دوور کەوتنەوە.
بارەگاکانی پۆلیس بوونەتە ئەو شوێنەی کە زوڵم لە کرێکاران، رەنجدەران دەکێت. لەو شوێنانە کادرەکانی دوژمن کە لەدژی گەلن دەپارێزرێن. ئێمە هەموو کاتێک لەو بارەگایانە دەدەین. تاوەکو رەنجدەران سەربکەون ئێمە چالاکی دەکەین. تاوەکو فاشیزم تێک نەشکێنین، دەست لە تێکۆشانمان لەسەر ڕێچکەی نەمران بەرنادەین."
ف.ق