هەدەپە سەرەخۆشی لە خەڵکی سلێمانی و هەرێمی کوردستان کرد
هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەبارەت بەتەقینەوەکەی سلێمانی سەرەخۆشیان لە خەڵکی شارەکە و هەرێمی کوردستان کرد.
هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەبارەت بەتەقینەوەکەی سلێمانی سەرەخۆشیان لە خەڵکی شارەکە و هەرێمی کوردستان کرد.
لە راگەیەندروێکدا فەلەکناس ئوجا و هوشیار ئۆزسۆی هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەدەپە رایانگەیاندووە: "ئێوارەی ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە تەقینەوەیەک لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان ڕوویدا. بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکان، تانکییەکی ئێڵ پی جی تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسیش برینداربون.
راشیانگەیاندووە: "زۆر بەداخەوەین بۆ ئەم تەقینەوەیە و لێکەوتەکانی، هیوای سەلامەتی بۆ کەسوکاری قوربانیان و خەڵکی سلێمانی و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەخوازین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین و هیوادارین زو چاکببنەوە".
هـ . ب