هه‌په‌گه: ١٤ داگیركه‌ر سزادران، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا
له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی گه‌ریلا ١٤ سه‌ربازی داگیركه‌ر سزادران، دوو سه‌نگه‌ر و كامێرایه‌كی حه‌راری تێك‌شكێنران و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا.
له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی گه‌ریلا ١٤ سه‌ربازی داگیركه‌ر سزادران، دوو سه‌نگه‌ر و كامێرایه‌كی حه‌راری تێك‌شكێنران و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا.
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له ئارادان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
"تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان بێ پسانه‌وه گورزی قورس له سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌وه‌شێنن. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا كه هێزه‌كانمان به گیانی جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی چوونه سه‌ر داگیركه‌ران، ١٤ داگیركه‌ر سزادران، ٢ سه‌نگه‌ر و كامێرایه‌كی حه‌راری تێك‌شكێنران و گورزی له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا. سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ١٠ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ٥ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٠ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا و تانك بۆردومان كرد.
زانیاری به‌رفراوان له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ١٨ی تهمموز كاتژمێر ١٨:٠٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان له دوو قۆڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ له داگیركه‌ران له شاخی شه‌هید شاهانیاندا. قۆڵی یه‌كه‌می چالاكی به چه‌كی قورس ٢ سه‌نگه‌ری شه‌ڕیان له‌ناو برد. له ئه‌نجامدا ٦ داگیركه‌ر سزادران. قۆڵی دووه‌می چالاكیش به نیشانشكێن سیستمێكی كامێرای حهرارییان تێك‌شكاند.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:
له ١٨ی تهمموز كاتژمێر ١٨:٤٠ له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان به ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕپانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی بۆردومان بكه‌ن، هێزه‌كانمان به تاكتیكی سابوتاژ چالاكیان كرد و دوو داگیركه‌ر سزادران.
له ١٨ی تهمموز كاتژمێر ١٨:٥٠ و ١٩:١٥ له دژی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به نیشانشكێن چالاكیان كرد و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ١٨ی تهمموز كاتژمێر ٠٧:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، هێزه‌كانمان گروپێك داگیركه‌ریان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و دواتر به نیشانشكێن لێیاندان، دوو داگیركه‌ر سزادران.
له ١٨ی تهمموز كاتژمێر ٢٠:٤٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری هێزه‌كانمان له هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكیان و داگیركه‌رانی ده‌وروبه‌ریان دا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه نیشانشكێنیهدا ٢ داگیركه‌ر سزادران. ههلیكۆپتهرهكهش كه گورزی به‌ركه‌وت ناچار بوو له گۆڕه‌پانه‌كه بكشێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكی ١٧ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ دا رامانگه‌یاندبوو كه ١٤ نیسانی ٢٠٢٢ له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ردا له هه‌رێمی زاپ هاوڕێمان مه‌روان باز (شێخموس ئاككۆیون) شه‌هید بووه. ئه‌و هاوڕێیه‌مان شه‌هید نه‌بووه و له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌یه‌تی. ئێمه ئه‌و هه‌واڵه راست ده‌كه‌ینه‌وه و داوای لێبوردن له بنه‌ماڵه‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ١٨ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، شاخی هه‌كاری، ئه‌شكه‌وتی برینداران و كاركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ١٠ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، تانك، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
١٨ی تهمموز درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و شاخی هه‌كاریدا سوڕانه‌وه.
له ١٨ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی بهار، شاخی ئامێدی، ساجا و چه‌مچۆ ٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ١٨ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی هه‌كاری و كوڕه‌ژارۆ ٢٠ جار به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كران.
له ١٨ی تهمموز گۆرشهپانهكانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، شاخی ئامێدی، شاخی جودی و شاخی هه‌كاری به تانك و كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به ده‌یان جار بۆردومان كران".
هـ . ب