ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كانی گه‌ریلاكان راگه‌یه‌نراوی بڵاوكرده‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
" گه‌ریلاكانی ئازادی كه میراتی گیانبازی و تێكۆشانی شه‌هیدانی نهمرامان به به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رخودان له زیندانی ئامه‌د مێژوویان نوسیه‌وه، گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كان بۆ یادكردنه‌وه‌ی به‌رخودانی ١٤ی تهمموز تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان ١٩ داگیركه‌ریان سزادا كه دوانیان ئه‌فسه‌ری باڵان، ٢ ئۆتۆمبێلی زریپۆشیشیان تێك‌شكاند، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا. داگیركه‌ران كه له به‌رامبه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادیمان نه‌یانتوانی ئه‌نجامی چاوه‌ڕوانكراو به‌ده‌ستبهێنن، ٦ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ٢٦ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ٥ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان و تونێله‌كانی شه‌ڕیان بۆردومان كرد.
زانیاری له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٨ی تهمووز له هه‌رێمی شاخی شه‌هید ده‌روێش ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی جۆری ریۆی داگیركه‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك چاودێری كرا و كاتژمێر ١٠:٥٠ له‌كاتێكدا هه‌وڵی ده‌دا جێگیر بێت به چه‌كی قورس لێیدرا. ئۆتۆمبێله‌كه و ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی له چالاكیه‌كه‌دا كرابووه ئامانج روخێنرا و ١٠ داگیركه‌ر سزادران.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
٧ی تهمموز كاتژمێر له نێوان ٠٦:٣٠- ١١:٠٠ داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید تێكۆشه‌ر پێشڕه‌وی بكه‌ن به تاكتیكه‌كانی سابوتاژ، نارنجۆك و چه‌كی سوك كرانه ئامانج. ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی لێیاندرا ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٨ی تهمموز كاتژمێر ١٣:٠٠ ئۆتۆمبێلێكی زریپۆشی جۆری عهقڕهب كه ده‌یویست به‌ره‌و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ بچێت له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به چه‌كی قورس گورزی لێدرا و له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی ناو ئۆتۆمبێله بهئامانجگیراوهكهدا تێكشكا.
له ٩ی تهمموز كاتژمێر ٠٢:٤٠ هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كان كه ویستیان گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ بۆردومان بكه‌ن، له‌لایه‌ن تیمه گهرۆكهكانمانهوه به تاكتیكی نیشانشكێن گورزیان لێدرا و ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه ناچار بوون له گۆڕه‌پانه‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
له ٨ی تهمموز كاتژمێر ١٢:٣٠ گروپێك تیمی گه‌ڕۆكی داگیركه‌ر ویستیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران كاری دروستكردنی رێگه به مه‌به‌ستی داگیركه‌ری ئه‌نجام بده‌ن له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرانه ژێر چاودێری. دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی ئه‌و گروپه داگیركه‌ره ده‌ستنیشان كرا به نیشانشكێن سزادرا. داگیركه‌ران كه گورزیان لێدرا دواتر ناچاربوون له ناوچه‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا
له ٣٠ ی حوزه‌یران داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و ٣ داگیركه‌ر سزادران.
له ٥ و ٨ی ته‌مموزدا داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ٨ی تهمموز له نێوان كاتژمێر ٠٩:-١٧:٠٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ٣ جار له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه گورزیان لێدرا.
له ٨ی تهمموز كاتژمێر ١٨:٠٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێك به پله‌ی باڵا سزادرا. داگیركه‌ران كه ویستیان ده‌ستوه‌ردان له گۆڕه‌پانی چالاكییه‌كه‌دا بكه‌ن به گولـله گورزیان لێدرا. داگیركه‌ران به شه‌و به هه‌لیكۆپته‌ر بریندار و مردووه‌كانی خۆیان له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه.
له ٨ی تهمموز كاتژمێر ١٧:٠٠ داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید پیردۆغان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی پێشڕه‌وی بكه‌ن، به تاكتیكی سابوتاژ كرانه ئامانج و دوو داگیركه‌ر سزادران.
له ٨ی تهمموز كاتژمێر ٢١:٤٠دا ٣ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر كه گۆڕه‌پانی شاخی ئامێدییان بۆردومان كرد، رووبه‌ڕووی گورزی قورسی هێزه‌كانمان بوونه‌وه و له‌وێ هه‌لیكۆپته‌رێك گورزی به‌ركه‌وت. ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ی كه گورزی لێدرا ناچاربوو له هه‌رێمه‌كه دووربكه‌وێته‌وه.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
٨ی تهمموز سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ٢ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
٨ی تهمموز كاتژمێر ١٩:٠٠ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران له لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه جارێك به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
٨ی تهمموز كاتژمێر له نێوان ١٩:٠٠-٢٢:٥٠ داگیركه‌ران سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كۆكهڕێیان ٣ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كرد.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
٨ی تهمموز درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێمدا سوڕانه‌وه.
٨ی تهمموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی قورس بۆردومان كران.
٨ی تهمموز كاتژمێر له نێوان ١٢:٠٠- ١٨:٣٠ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
٨ی تهمموز كاتژمێر له نێوان ٢٢:٠٠-٢٣:٠٠ داگیركه‌ران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدییان ١١ جار به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كرد.
٨ی تهمموز كاتژمێر له نێوان ١٨:١٥- ١٨:٤١ گۆڕه‌پانه‌كانی خێری و دۆڵی مێرانێی سه‌ر به گاره ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٨ و ٩ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چیای ڕه‌ش، كۆكه‌ڕێ، ئه‌شكه‌وتی برینداران، كاركه‌ر و كوڕه‌ژارۆ، ١١ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
٨ی تهمموز كاتژمێر ١٨:١٥ گۆڕه‌پانه‌كانی چه‌مچۆ و سیدا، دوو جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".
هـ . ب