هه‌په‌گه: ٢درۆن و سه‌نگه‌رێك تێك‌شكێنران- نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندا ٢ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك و دوو درۆن تێك‌شكێنران و گورز له سه‌نگه‌رێك وه‌شێنرا.
له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندا ٢ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك و دوو درۆن تێك‌شكێنران و گورز له سه‌نگه‌رێك وه‌شێنرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له هه‌لومه‌رجی هه‌ره دژوار‌دا به رۆحێكی جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و گورزی دژوار له سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌وه‌شێنن. له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندا ٢ داگیركه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێك و دوو درۆن تێك‌شكێنران و گورز له سه‌نگه‌رێك درا.
سوپای توركی داگیركه‌ر سهنگهرهكای شه‌ڕی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٤ ار به چه‌كی كیمیایی و به بۆمبی فسفۆر و ته‌قه‌مه‌نی، ١٠ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كرد.
زانیاری له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٢١ی تهمموز كاتژمێر له نێوان ٠٦:٠٠ و ٠٨:٠٠ به‌چه‌كی قورس گورز له داگیركه‌ران له شاخی شه‌هید شاهان وه‌شێنرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ
له ٢١ی تهمموز كاتژمێر ٠١:٠٠ داگیركه‌ران بۆ بۆمبڕێژكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عادڵ درۆنێكی بۆمبڕێژكراویان نارده ناوچه. هێزه‌كانمان له‌و درۆنه‌یان دا و درۆنه‌كه‌یان خسته‌خواره‌وه. دوای چالاكیه‌كه فڕۆكه‌كانی شه‌ڕ ئه‌و شوێنه‌یان بۆردومان كرد كه درۆنه‌كه‌ی لێكهوتبووه خواره‌وه.
له ٢١ی تهمموز كاتژمێر ١٩:٠٠ دا هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چهمچۆیاندا.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ١٩ی تهمموز كاتژمێر ١٠:٣٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به چه‌كی قورس كرانه ئامانج و سه‌نگه‌رێكی گورزی لێدرا.
له ٢١ی تهمموز كاتژمێر ١٣:٣٠ و ١٣:٥٠ هێزه‌كانمان به نارنجۆك و چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا كه‌ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی پێشڕه‌وی بكه‌ن. دوای ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه داگیركه‌ران ناچار بوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٢١ی تهمموز كاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٥:٣٠دا ٢ سیستمی كامێرای حه‌راری كه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی دانرابوون، له‌لایه‌ن تیمه گهڕۆكانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه تێك‌شكێنران.
له ٢١ی تهمموز كاتژمێر ١٥:٣٠ و ٢٠:٤٥ هێزه‌كانمان به تاكتیكی سابوتاژ ٢ جار له داگیركه‌رانیاندا كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی پێشڕه‌وی بكه‌ن.
له ٢١ی تهمموز كاتژمێر ١٧:٣٠ داگیركه‌ران كه له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی كه‌وتبونه جموجۆڵه‌وه كرانه ئامانجی هێزه‌كانمان. دوای چالاكی هێزه‌كانمان جموجۆڵی داگیركه‌ران راگیرا.
له ٢١ی تهمموز كاتژمێر ١٧:٥٠ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه بۆ بۆردومان سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی هه‌رێمی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم نێردرابوو، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه خرایه خواره‌وه.
له ٢٢ی تهمموز كاتژمێر ٠٥:٠٠ قه‌ره‌قۆڵی كانی ماسی سوپای توركی داگیركه‌ر له مه‌تینا له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كرایه ئامانج و له دو لاه‌وه لێیدرا. له ئه‌نجامی لێدانی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان ٢ داگیركه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێكی روخێنرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی
له ٢١ ی تهمموز سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی ٣ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كرا.
له ٢١ی تهمموز سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران به بۆمبی فسفۆر بۆردومان كرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، تانك، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٢١ی تهمموز درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف و چه‌مچۆ سوڕایه‌وه.
له ٢١ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی بهار، سیدا، ساجا، چه‌مچۆ و شاخی ئێف ئێم ١٠ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢١ی ته‌مموزدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران دوو جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كرا.
له ٢١ی تهمموز گۆرشهپانهكانی به‌رخودانی شاخی جودی، چه‌مچۆ و ئه‌شكه‌وتی برینداران له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به ده‌یان جار به چه‌كی قورس و كاتیوشا بۆردومان كران".
هـ . ب