هه‌په‌گه: ٣ داگیركه‌ر سزادران-نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندا ٣ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك و كامێرایه‌كی حه‌راری تێكشكێنرا. گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر و حه‌فاره‌یه‌ك وه‌شێنرا.
له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندا ٣ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك و كامێرایه‌كی حه‌راری تێكشكێنرا. گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر و حه‌فاره‌یه‌ك وه‌شێنرا.
راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له به‌رامبه‌ر هێرشی كۆلۆنیالیسته‌كان به‌رخودانی مێژوویی ده‌كه‌ن و خاوه‌نداری له نه‌ریتی ره‌سه‌نی تێكۆشانی ئازادیمان ده‌كه‌ن، بۆ سڵاوكردنی به‌رخودانی ١٤ی ته‌مموز چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وامه. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا كه له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه به داهێنه‌رییه‌كی گه‌وره‌وه كران، ٣ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك و كامێرایه‌كی حه‌راری تێك‌شكێنران، سیستمێكی كامێرای حه‌راری و ٢ ئامێری ی‌و پی ئێس ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك و حه‌فاره‌یه‌ك وه‌شێنرا.
سوپای توركی داگیركه‌ر ٢٠ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ر و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا، خاوه‌ن و چه‌كی قورس گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد.
زانیاری له‌سه‌ر چالاكیه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
١٢ی ته‌مموز كاتژمێر ١٤:١٠ له ده‌وروبه‌ری شاخی شه‌هید شاهان له خواكورك، له دژی داگیركه‌ران چالاكی چوونه سه‌ر ئه‌نجامدرا. له شاخه‌كه كه داگیركه‌ران چۆڵیان كردبوو سه‌نگه‌رێك و سیستمێكی كامێرای حه‌راری تێكشكێنرا، سیستمێكی كامێرای حه‌راری و ٢ ئامێری ی‌و پی ئێس ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
١٢ی ته‌مموز كاتژمێر ١٠:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، له دژی داگیركه‌ران كه سه‌نگه‌ریان لێده‌دا، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا گورز له حه‌فاره‌یه‌ك وه‌شێنرا و كاری دروستكردنی سه‌نگه‌ر راگیرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:
١٢ی ته‌مموز كاتژمێر له نێوان ٠٧:٠٠-٠٩:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی ٢ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ كران. داگیركه‌ران ویستیان جاری سێهه‌م بۆردومان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجار هێزه‌كانمان به شێوازی سابوتاژ له‌وانیاندا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ١٢ی ته‌مموز كاتژمێر له نێوان ١١:٠٠- ١٣:١٠ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ٦ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران. دواتر تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشان شكێن ده‌ستوه‌ردانیان له داگیركه‌ران كرد و داگیركه‌ران ناچاربوون تا ئاستێك بكشێنه‌وه.
١٢ی ته‌مموز كاتژمێر ١٤:١٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی هێزه‌كانمان به نیشان شكێن له داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌رێك سزا درا.
١٢ی ته‌مموز كاتژمێر ١٩:١٠ له دژی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی هێزه‌كانمان به سابوتاژ چالاكییان كرد.
١٢ی ته‌مموز كاتژمێر ٢٣:٤٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم هێزه‌كانمان ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر كرد. هه‌لیكۆپته‌ره‌كه گورزی لێدرا و ناچاربوو له گۆڕه‌پانه‌كه دوربكه‌وێته‌وه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
١٢ی ته‌مموز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ٥ جار به چه‌كی كیمیایی، ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی فۆسفۆر بۆردومان كران.
١٢ی ته‌مموز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ٢ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
١٢ی ته‌مموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ٣ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
١٣ی ته‌مموز سه‌رله‌به‌یانی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی كاركه‌ر ٢ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
ئه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه كه ئه‌و چه‌كه كیمیاییانه‌ی له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه به‌كارهێنران ره‌نگه‌كانیان سور، خۆڵه‌مێشی و هه‌ندێكیان بێڕه‌نگ بوون، ئه‌و مادده كیمیاییانه قوڕگی مرۆڤ ده‌سوتێننه‌وه و هه‌ناسه و سنگی مرۆڤ توند ده‌كه‌ن.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
١٢ی ته‌مموز درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی هه‌كاری و كوڕه‌ژارۆدا سوڕانه‌وه.
١٢ی ته‌مموز له گاره ده‌وروبه‌ری گوندی سێدار، له خواكورك سنین و له زاپیش گۆڕه‌پانه‌كانی ساجا و چه‌مچۆ ٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
١٢ی ته‌مموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی، شاخی هه‌كاری، كوڕه‌ژارۆ و وه‌رخه‌لێ ١٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
١٢ و ١٢ی ته‌مموز شاخی هه‌كاری و شاخی ئێف ئێمی مه‌تینا، ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی هرور و كێسته له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كران.
له بۆردومانه‌كاندا زیانی ماددی به‌ر ره‌ز و باخه‌كانی خه‌ڵكی باشوری كوردستان‌مان كه‌وت".
هـ . ب