هه‌په‌گه: له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ٥ داگیركه‌ر سزادران
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له چالاكی گه‌ریلاكان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر، لانیكه‌م ٥ داگیركه‌ر سزادراون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له چالاكی گه‌ریلاكان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر، لانیكه‌م ٥ داگیركه‌ر سزادراون.
له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، "له ئه‌نجامی ٧ چالاكی هێزه‌كانماندا ٥ داگیركه‌ر سزادران. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٩ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی، ٧٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا، هاوه‌ن و تانك بۆردومان كردووه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌سه‌ر چالاكی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئه‌م زانیارییه دراوه:
"له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٣ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٠٦:٣٠ ، ٠٧:٠٠ و ١٨:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگریاندا. له‌و چالاكیانه‌دا ئه‌وه روونبووه‌ته‌وه كه داگیركه‌رێك سزادراوه.
له ٣ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٠٦:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فهلاتیاندا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٣ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٧:٤٠ له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان چالاكی هه‌ماهه‌نگیان كرد. قۆڵی یه‌كه‌می چالاكیه‌كه به چه‌كی قورس گورزیان وه‌شاند و ٢ داگیركه‌ریان سزادا. قۆڵی دووه‌می چالاكیهكهش به چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا كه ویستیان ده‌ستوه‌ردان له گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه‌دا بكه‌ن و داگیركه‌رێك سزادرا. به‌م جۆره له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا ٣ داگیركه‌ر سزادران.
شه‌وی ٣ی تشرینی یه‌كه‌م تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له هه‌لیكۆپته‌ره سكۆرسكییهكان هاتنه ده‌ست كه ده‌یانویست داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا دابه‌زێنن. به هۆی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ره‌كان نه‌یانتوانی داگیركه‌ران دابه‌زێنن و ناچاربوون له گۆڕه‌پانه‌كه دووربكه‌ونه‌وه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی:
له ٣ی تشرینی یه‌كه‌م له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شه‌هید ئاگر و شه‌هید فه‌لات، له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆش سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی ٩ جار بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ٣یی تشرینی یه‌كه‌م گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ساجا، كاركه‌ر، شه‌هید فه‌داكار، شاخی هه‌كاری و شاخی ئامێدی ٧٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٣ی تشرینی یه‌كه‌م گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ و شاخی هه‌كاری به ده‌یان جار به كاتیوشا، هاوه‌ن و تانك بۆردومان كران.
له ٣ی تشرینی یه‌كه‌م درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ساجا، چه‌مچۆ، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدیدا سوڕایه‌وه.
سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر به حه‌فاره بڕوخێنێت.
لهسهرهلهبهیانی ٣ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تائێستا له هه‌رێمی خواكورك گۆڕه‌پانه‌كانی هۆرنێ و شاخی بهربزێنی گۆشین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان ده‌كرێن".
هـ . ب