هەپەگە: ١٤ داگیرکەر سزادران، گورز لە دوو هەلیکۆپتەری سکۆرسکی وەشێنران

تیمە گەڕۆکەکان بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی بێریتان (گوڵناز کاراتاش) چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ١٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گورز لە ٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی و سەنگەرێک وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی شەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ئەو زانیارییەی راگەیاند:

"تیمە گەڕۆکەکانمان بۆ یادکردنەوەی چالاکی مێژوویی هێمای بەسوپابوونی ژنان، فەرماندەی نەمرمان هاوڕێ بێریتان (گوڵناز کاراتاش چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانماندا ١٤ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش برینداربوو. لەهەمان کاتدا گورز لە دوو هەلیکۆپتەری سکۆرسکی و سەنگەرێک وەشێنرا.

سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٧ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی، ٨٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد. دەوڵەتی تورک و زۆر کاربەدەستی بێ ئەوەی تەریق ببنەوە و شەرم لە خۆیان بکەن لەبەردەم رای شتی جیهان درۆ دەکەن و نکۆڵیش لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکەن هێشتا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی هێرش ئەنجام دەدەن.

زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

'٢١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، تیمە گەڕۆکەکانمان خۆیان بەردایە ناو داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگر و لە نزیکەوە لێیاندان. هاوڕێیانمان کە بە گیانی هێرشبەری بەرزو بوێری گەورە چوونە سەر داگیرکەران و بە نارنجۆک و چەکی سوک لێیاندان، ٨ داگیرکەریان سزادا.

'٢٢ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ، تیمە گەڕۆکەکانمان لە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاریانیاندا و گورزیان لە سەنگەرێک وەشاند.

'لە ٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان لە داگیرکەرانیاندا کە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان دەڕۆیشتن. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

'٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ لەبەرامبەر داگیرکەران کە دەیانویست بکەونە ناو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس چالاکیان کرد و داگیرکەرێکیان سزادا و یەکێکیتریش برینداربوو.

'٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران.

'٢٣ی تشرینی یەکەم بەشەو لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا هەلیکۆپتەرەکان ویستیان هێزەکانیان لە گۆڕەپانەکەدا دابەزێنن، تیمە گەڕۆکەکانمان لێیاندان. ٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کە گورزی هێزاکانمانیان بەرکەوتبوو بە بێ ئەوەی بتوانن هێزەکانی خۆیان لە گۆڕەپانەکە دابەزێنن ناچار بوون لە گۆڕەپانەکە بڕۆن. لە هەمان کاتدا تیمە گەڕۆکەکانمان لە داگیرکەران لە گۆڕەپانەکەیاندا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

'٢٣ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونس، لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان و شەهید باهۆز، لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٧ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

'٢٣ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ داگیرکەران درۆنی گەورەیان بەکارهێنا و چەکی لاڤ ٤ جار بۆردومان سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتانیان کرد.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

'٢٣ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کوڕەژارۆ، شەهید فەداکار، ساجا، شاخی هەکاری، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٨٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

'٢٣ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی بە دەیان جار بە کاتیشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

'٢٣ی تشرینی یەکەم داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر هەوڵیاندا بە حەفارە سەنگەرەکانی شەڕ بڕوخێنن".

هـ . ب