هەپەگە: ٢ داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەناوبرا

هەپەگە رایگەیاند، کە لە چالاکی گەریلاکاندا ٢ داگیرکەر سزادراون و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەناوبراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە نێوان ١-٣ی کانونی دووەم و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢ی کانونی دووەم کاتژمێر لە نێوان ١٢:٠٠-١٦:٠٠ بە چەکی قورس هێزەکانمان لەو داگیرکەرانە هاتنەدەست، کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخوانی شاخی جودی بکەونە سەنگەر و رێگری لەو هەوڵەی داگیرکەران کرا.

٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزادرا. چالاکیەکە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانمان لە جموجۆڵی هەلیکۆتەرەکان هاتنەدەست.

٣ی کانونی دووەم کاتژمێر لە نێوان ١٤:٣٠- ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس هێزەکانمان لەو داگیرکەرانە هاتنەدەست کە هەوڵیان دەدا بکەونە سەنگەرەوە، لە ئەنجامدا رێگری لەو هەوڵەی داگیرکەران کرا.

٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا کە هەوڵیان دەدا بکەونە سەنگەرەوە. گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. کاتژمێر ١٦:١٠ بە چەکی قورس دەستوەردان بەرامبەر بە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی کرا.

٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزادرا.

٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی درا و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتی لەناوبرا.

لە هەرێمی خواکورک

٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە شاخی شەهید حەقی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو؛

٢ و ٣ی کانونی دووەم لە هەرێمەکانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ سەنگەرەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٢ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

٣ی کانونی دووەم لە هەرێمی زاپ سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا یەک جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١، ٢ و ٣ ی کانونی دووەم لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی شێلازێ و دەرگەلێ ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار، لە هەرێمی خواکورک شاخی رۆست، کۆلیت، چەمی لۆلان، شاخی بەربزین ٦ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی شاخی دەریێ حرچێ ٢ جار؛ بە گشتی ١٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران".

هـ . ب