هەپەگە: ٢ درۆن خرانە خوارەوە
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار-دا لە هەرێمەکانی زاپ، مەتیینا و خواکوڕک ٢ درۆنیان خستە خوارەوە، درۆنێكیان بە تەواوی تێکشکا و درۆنەکەی دیکەیان بە تەقەمەنییەکانییەوە دەستیبەسەردا گیرا.
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار-دا لە هەرێمەکانی زاپ، مەتیینا و خواکوڕک ٢ درۆنیان خستە خوارەوە، درۆنێكیان بە تەواوی تێکشکا و درۆنەکەی دیکەیان بە تەقەمەنییەکانییەوە دەستیبەسەردا گیرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە ڕاگەیاندراوێک خستنەخوارەوەی دوو درۆنی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە لایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
لە ٢٥ی ئەیلول لە کاتژمێر ١٣:٤٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.
لە ٢٥ و ٢٦ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.
لە ٢٦ی ئەیلول لە کاتژمێر ١٥:١٥ خولەکدا لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە دژی داگیرکەران کە لە هەوڵی جێگیرکردنی تەکنیکی شەڕدا بوون، بە چەکی نیو-ئۆتۆماتیکی چالاکی ئەنجامدرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە ٢٦ی ئەیلول لە کاتژمێر ١١:٣٠ و ١٤:٠٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە حەفارەیەکی داگیرکەران درا کە لە هەوڵی دروستکردنی ئامانجی سەربازی بوو. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە هەرێمی مەتینا؛
لە ٢٦ی ئەیلول لە کاتژمێر ١٣:٠٠ خولەکدا لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شێلازێ ٢ درۆنی سوپای داگیرکەر لە لایەن هێزەکانمانەوە خرانەخوارەوە، لە ئەنجامدا ، درۆنێكیان بە تەواوی تێکشکا و درۆنەکەی دیکەیان بە تەقەمەنییەکانیەوە دەستیبەسەردا گیرا.
لە هەرێمی خواکوڕک؛
لە ٢٦ی ئەیلول لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی شەهید هێمن بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراوە؛
لە ٢٤ و ٢٦ی ئەیلولدا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.
لە ٢٥ی ئەیلول لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی یەکجار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.
لە ٢٦ ئەیلول لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئیف ئێم یەکجار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
لە ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی ئەیلولدا لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی شەهید هاوار، لۆلان، شاخی قەلە، سنین، بەربزنە، شاخی مەسکان و کەندەکۆلا ١٠ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی سێدارە، شیێ، گەرێ، مام نێچیر، دێڕەشە، ئاوتەحلێ، کانی سارکێ ١١ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی بەهار، شاخی ئامێدی ٥ جار؛ بە گشتی ٢٦ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.
٢٤، ٢٥ و ٢٧ی ئەیلول لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لۆلان، شەهید شەریف ٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، شاخی ئێف ئێم ٨ جار؛ بە گشتی ١٤ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکران."