هەپەگە: ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک تێکشکێندرا
چالاکیەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە. لە چالاکیەکاندا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک لەناوبرا، گورز لە حەفارەیەک و ٢ سەنگەر وەشێندرا.
چالاکیەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە. لە چالاکیەکاندا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک لەناوبرا، گورز لە حەفارەیەک و ٢ سەنگەر وەشێندرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە هەڕێمی مەتینا؛
٥ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ و ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی قورس لە سەنگەرەکانی داگیرکەران درا. لە چالاکیەکەدا سەنگەرێک لەناوبرا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٦:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.
٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لەو داگیرکەرانە درا کە هەوڵیان دەدا بە حەفارە رێگە لێبدەن و لە ئەنجامدا گورز بەر حەفارەکە کەوت.
٨ی کانونی دووەم کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٤٥ و ١٦:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لەداگیرکەران درا و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە سابۆتاژ لە داگیرکەران درا کە دەیانویست بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ بچن. جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا.
٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٥:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و هەوڵی داگیرکەران بۆ چوونە ناو سەنگەر راگیرا. چالاکیەکە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٩ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
لە هەرێمی خواکورک
٥ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٧:٣٠ لە دەوروبەری شاخی کەڤۆرت بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و لەئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە، گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو؛
٩ی کانونی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لە هەرێمی زاپ سەنگەرەکانی شەڕ ٤ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.
٧ و ٨ی کانونی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، سەنگەرەکانمان جاڕێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و ٢ جاریش بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٧، ٨ و ٩ی کانونی دووەم لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی سەری مەتینا، شێلازێ، بێشیل ٤ جار، لە هەرێمی خواکورک چەمی لۆلان، سنین، شاخی شەهید شەریف ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ شاخی بەهار ٢ جار، لە هەرێمی گارە شاخی دۆڵا مێران یەک جار، بە گشتیی ١٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران".
هـ . ب