هەپەگە ٣ گەریلای شەهیدی بەڕێزەوە یادکردەوە

هەپەگە ٣ گەریلای شەهیدی بەڕێزەوە یادکردەوە کە لە کاتی جیاجیادا سەهیدبوون و رایگەیاند، "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین".

راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"سەرباری هێرشی دژواری دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی کۆمەڵکوژکار، تێکۆشانی ئازادیمان لە باکووری کوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بچوکترین دەرفەتەکان لە پێناو ئازادی گەلەکەماندا بەکاردەهێنن و لە ساتێک و هەر دەرفەتێک دەدۆزنەوە، دژوارترین گورز لە دوژمن دەدەن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە سڵ لە گیانبازی ناکەنەوە و تێدەکۆشن. لە دێرسیمەوە تا بۆتان لە تەواوی باکووری کوردتان ئاگری بەرخودان دەگەشێننەوە. بە هۆی هەلومەرجی شەڕەوە خستنەڕووی زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێکانمان کە شەهیدبوون ماوەیەکی زۆری خایاند. لەسەر ئەوە بنەمایە ئاشکرا بوو کە فەرماندەی قارەمانمان رێزان بەرفرۆ لە ئابی ٢٠١٨ لە دێرسیم، هاوڕێمان راپەڕین دەڤریم لە ٤ی تەموزی ٢٠٢٢ لە گۆڕەپانی کاتۆ ژیرکای بۆتان و هاوڕێمان هێڤیدار عەگید لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دێرسیم شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان رێزان، راپەڕین و هێڤیدار کە بە دڵی پڕ لە ئاوات و حەزی ئازادییەوە رێپێوانی ئازادییان لە بەرزترین ئاستدا ئەنجامدا و شەهیدبوون، ئێمە شەهیدبوونی ئەوان بە گەلەکەمان و رای گشتیی رادەگەیەنین. بە تایبەتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و هەروەها گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: رێزان بەرفرۆ

ناو و پاشناو: عومەر دوران

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: ئەمینە عوسمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئابی ٢٠١٨/ دێرسیم

 

ناسناو: راپەڕین دەڤرین

ناو و پاشناو: کومرو چەتینکایا

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک- باوک:-

کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمووزی ٢٠٢٢/ کاتۆ ژیرکا

 

ناسناو: هێڤیدار عەگید

ناو و پاشناو: محەمەد کاراهان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: سوزان- مستەفا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٢/ دێرسیم

هـ . ب