هەپەگە ٤ گەریلای بەرێزەوە یادکردەوە
هەپەگە ٤ گەریلای بە بیرهێنایەوە کە لە باکوری کوردستان شەهیدبوون و رایگەیاند، "ئێمە بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی هاوڕێیانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".
هەپەگە ٤ گەریلای بە بیرهێنایەوە کە لە باکوری کوردستان شەهیدبوون و رایگەیاند، "ئێمە بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی هاوڕێیانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدانەوە ئەم بابەتانەی خستەڕوو:
" بەرخودانی گەریلا لە ساڵی ٢٠٢٢ کە بە تێکۆشانێکی ئەفسانەیی ئەنجامدرا لە باکوری کوردستان مۆرکی خۆی نەخشاندووە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمن بە ئیرادەیەکی گەورەوە شەڕیان کرد و لە مێرسینەوە تا بۆتان، لە سەرحەدەوە تا گارزان و لە ئامەدەوە تا زۆر گۆڕەپانی دیکە لە دژی هێرشەکانی دوژمن تێکۆشانی ئەفسانەییان بەڕێوەبرد. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە هەموو سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دوژمنیان پوچەڵ کردەوە و هیوای ئازادی گەلەکەمانیان بە زیندوویی راگرت. بە چالاکییەکانیان گورزی گەورەیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند. لەم تێکۆشانە ئەفسانەییەدا لە گۆڕەپانی گارزان هاوڕێیانمان گابار و نوعمان، لە گۆڕەپانی وان هاوڕێمان بەرخودان و لە گۆڕەپانی بەستاش هاوڕێمان سیپان لە دژی هێرشەکانی دوژمن بە گیانبازی خۆڕاگرییان کرد، شەڕیان کرد و شەهیدبوون.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان گابار، نوعمان، بەرخودان و سیپان و هەروەها سەرەخۆشیش لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی هاوڕێیانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.
ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: گابار دەمهات
ناوو پاشناو: کەمال بۆرال
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
ناوی دایک-باوک: وەجیدە- ئایدن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٢/ گارزان
ناسناو: نوعمان تمۆغ
ناو و پاشناو: ئوغور ئاجەت
شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبوڵ
ناوی دایک-باوک: سەڤگی- حئیسماعیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ گارزان
ناسناو: بەرخودان قۆسەر
ناو و پاشناو: یەعقوب ئابا
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک-باوک: عەدلا- مەمدوح
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢/ وان
ناسناو: سیپان کاتۆ
ناو و پاشناو: محەمەد ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
ناوی دایک-باوک: شیرین- ئەحمەد سەعید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ ی ئەیلولی ٢٠٢٢/ بەستا
هـ . ب