هەپەگە بە رێزەوە یادی فەرماندە سەبری باگۆکی بەرزڕاگرت

هەپەگە یادی فەرماندە یەحیا دومان (سەبری باگۆک)ی بەرزڕاگرت، کە ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ شەهید ببوو. هەپەگە رایگەیاندووە، "هاوڕێ سەبری کە پەیوەستبوو بە رێبەرایەتیەوە و هەرگیز سازشی لەسەر بنەما و پێودانگەکانی پارتەکەمان نەکرد".

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە:

"ئێمە ساڵیادی شەهیدبوونی جەنگاوەری فیدایی رێبەر ئاپۆ، شەڕڤانی قارەمان، شۆڕشگێڕی گەورە، فەرماندەی بەنرخمان هاوڕێ سەبری باگۆک بە رێزەوە یاد دەکەینەوە.

هاوڕێ سەبری کە رێپێوانی شۆڕشگێڕیی خۆی لە سەر واتادارترین و راستترین بنەما و بە گوێرەی ئەو پەروەردەیەی لە رێبەر ئاپۆ وەرگرتبوو، دەستپێکرد، تا کۆتا هەناسەی، ٢٦ ساڵ لەسەر هێڵی رێبەرایەتیدا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەبرد.

بۆ ئەوەی ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆی بەجێبگەیەنێت لە مێردینەوە تا گابار، لە زاپەوە تا قەندیل و خواکورک لە زۆر هەرێمی کوردستان، رەنجێکی گەورەی کێشا. هاوڕێمان سەبری کە لەپێناو ئازادی گەلەکەمان و مرۆڤایەتیدا بێ وچان تێکۆشا، بۆ پاراستنی و پەرەپێدان بە بەهاکانی گەلەکەمان مۆرکی خۆی لە سەرکەوتنی گرنگدا و لە بەرەوپێشچوونی تێکۆشانی ئازادیماندا رۆڵێکی کاریگەری گێڕا.

کەسایەتی نمونەیی هاوڕێ سەبری، جەنگاوەری ئاپۆیی، فیداکاری ئەو، هاوڕێیەتی لەناخەوە و لێهاتووبوونی فەرماندەیی ئەو، هەموو کات لەلایەن هاوڕێکانیەوە وەک نمونە دادەنرێت و لەپێناو یاد و ئامانجەکانی ئەودا تێدەکۆشن و ئەو تێکۆشانە بە کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک تاجدار دەکەن.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێمان سەبری باگۆک بەم جۆرەیە:

ناسناو: سەبری باگۆک

ناو و پاشناو: یەحیا دومان

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک – باوک: خانم محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هـ . ب