ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
" ساڵی ٢٠١٧ کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بەرخودانێکی مێژوویی کرا و گورزی دژوار لە دەوڵەتی تورکی قرکەر وەشێندرا، لەسەر هێڵی گیانبازی شەهیدانی قارەمانمان بووە ساڵێکی گرنگی بەرخودانی مێژوویی. لەبەرامبەر هێرشەکانی دوژمن کە هەموو تواناکانی خستبووەگەر و بە پشتیوانی هێزە نێونەتەوەییەکان ویستی گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان پاکتاو بکات، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بەجێگەیاند، لە دژی ئەو هێرشە پاکتاوکارانەیە لە هەموو سەنگەرەکان خۆڕاگرییان کرد و هیوای داگیرکەرانیان بۆ لەناوبردن لەبار برد. هاوڕێیانمان گوڵان، سۆرخوین، ئادر، عەگید، عسیان و رەشید کە پێشەنگایەتیان بۆ ئەو بەرخودانە ئەفسانەییە کرد لە هێرشەکانی دوژمندا شەهید بوون. هاوڕێیانی فیداییمان، بە تێکۆشانیان رێگەیان لە داگیرکەران گرت و بە شەهیدبوونیان میراتێکی گرنگی بەرخودانیان لە پاش خۆیان بەجێهێشت، بوونە پاڵنەری تۆڵەسەندنەوە بۆ گەلەکەمان و هاوڕێیانیان.
بەڵێن دەدەین کە ئامانجی هاوڕێیانمان گوڵان، سۆرخوین، ئادر، عەگید، عسیان و رەشید بەدیبهێنین، تۆڵەی ئەوان بکەینەوە. با سەری بنەماڵەی بەنرخی ئەو شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان ساغ بێت.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێیانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: گوڵان دیرەن
ناو و پاشناو: ئەڤین ئۆزتورک
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک-باوک: موزەیەن- محەمەد نەزیر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: سۆرخوین ئارام
ناو و پاشناو: مەدینە ئۆنڤار
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک-باوک: ئاسلیە-موسا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: ئادر ئازاد
ناو و پاشناو: گوڵبەهار سەچکین
شوێنی لەدایکبوون: چەولیگ
ناوی دایک-باوک:رابیعە- غیاسەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: عەگید گابار
ناو و پاشناو: ناسر مەحمودی ناسرئابادی
شوێنی لەدایکبوون: کرماشان
ناوی دایک-باوک: زینەت- کەریم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: عسیان بروسک
ناو و پاشناو: ئازاد توران
شوێنی لەدایکبوون: موش
ناوی دایک-باوک:دلبەر- رەمەزان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: رەشید ئاندۆک
ناو و پاشناو: حیسامەدین ئەرگین
شوێنی لەدایکبوون:مێرسین
ناوی دایک-باوک: ئایشە - حسێن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هـ . ب