هەپەگە: داگیرکەران ٤٦ جار گۆڕەپانەکانی بەرخودانیان بۆردومان کرد

سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ١٠ جار بە فڕۆکە، ٣٦ جاریش بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند:

"زانیاری بەرفراوان لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی زاپ؛

١٢ی ئادار کاتژمێر ١١:٥٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن گورزیان لە داگیرکەران وەشاند.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

١٢ی ئادار لە مەتینا گۆڕەپانی شاخی چارچەل، سەری مەتینا و دەوروبەری گوندی شێلازێ، لە زاپ گۆڕەپانی دۆڵی باڵندا و لە خوکورک دەوروبەری چەمی لۆلان ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٢ی ئادار لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم، لە گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودان ٣٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب