لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، "سوپای تورک بۆ ئەوەی بتوانێت پلانی داگیرکەری خۆی جێبەجێ بکات، ٢ ساڵە هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەکی شەڕ و چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. سەرەڕای ئەوەش نەیتوانیوە لەبەرامبەر بەرخودانی گەریلا ئەنجام بەدەستبهێنێت. هێزەکانمان کە هەموو رۆژ و هەموو ساتێک خۆڕاگری دەکەن، بەردەوامن لە چالاکی، بە بڕوابوونیان بە سەرکەوتن بە چەندین رێباز رێگەنادەن پلانە داگیرکەرییەکانی دوژمن بگەنە ئەنجام. سوپای تورک کە دەستەوەستان و بێچارە بووە، بە پاڵپشتی پەدەکە هەوڵ دەدات حەفارەکان بباتە سەر سەنگەرەکانمان و بیانڕوخێنێت. هێزەکانمان بە ئیرادەیەکی گەورە و گیانی فیدایی لە دژی داگیرکەران و حەفارەکان چەندین چالاکیان ئەنجامداوە و گورزیان لێوەشاندوون. لەو چالاکیانەدا داگیرکەرێک کوژراوە، دوو فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبهەڵگر و کامێرایەکی چاودێری حەراری تێکشکێندراون و گورز لە ١٠ سەنگەر وەشێندراوە.
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرە بەردەوامە:
"لەهەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ
٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٠:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس و نیمچە ئۆتۆماتیک هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکان هاتنەدەست. لە ئەنجامدا هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون ناوچەکە جێبهێڵن.
٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:٣٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر کە بەمەبەستی بۆردومان بەسەر سەنگەرەکانماندا دەسوڕایەوە، بە ئاسمانەوە کرایە ئامانج و بەو بۆمبانەی هەڵیگرتبوو تێکشکێندرا.
٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٤٥ و ١٦:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر کە بەمەبەستی بۆردومانی سەنگەرەکانمان دەسوڕایەوە، بە ئاسمانەوە بە تەقەمەنیەکانیەوە لەناوبرا.
٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢١:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کامێرایەکی حەراری داگیرکەران بە نیشانشکێنی لەناوبرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاسترامانەوە ئەنجامدرا.
٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٧:٠٠، ١٢:٣٠. ١٣:٠٠. ١٤:٠٠. ١٤:٢٥، ١٥:٠٠، ١٥:٣٠ و ١٧:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس و نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەراندرا. گورز لە ٦ سەنگەر وەشێندرا.
٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانشکێنی لە داگیرکەران وەشێندرا. داگیرکەرێک سزادرا.
٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی هێزەکانمان بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران هاتنە دەست.
٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:١٠، ١٠:٠٠، ١٠:١٥، ١٠:٣٠، ١٠:٣٥ و ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٦ جار بە چەکی قورس ئەو حەفارانە کرانە ئامانج کە بە پشتیوانی پەدەکە بەمەبەستی روخاندنی سەنگەرەکانمان هێنرابوو. جموجۆڵی حەفرەکان بەم جۆرە راگیرا.
٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێندرا.
٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٣٥، ١٥:٢٠، ١٨:٢٠ و ٢٣:٥٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس هێزەکانمان لە داگیرکەران هاتنەدەست و گورزیان لە دوو سەنگەر وەشاند.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فرۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛
٦ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و جارێکیش بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکرا بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٦ی تشرینی دووەم لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.
٦ی تشرینی دووەم هەرێمەکانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و خواکورک بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران".
هـ . ب