هەپەگە گەریلای شەهیدی بەڕێزداری بیرهێنایەوە

هەپەگە گەریلا هەبوون کارداش بە نازناوی (بژی ئامەد) کە ساڵی ٢٠٢٠ لە ئامەد شەهید بوو بوو بیرهێنایەوە و وتی: "هاوڕێمان بژی هیچ کات پاشەکشەی نەکرد لە فیداکاری و بوو بە جەنگاوەرێکی نمونەیی ئاپۆیی".

ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"14ی نیسانی 2020 لە ناوچەی لیجی ئامەد لە نێوان هێزەکانمان و سوپای تورکی داگیرکەر شەڕێکی قورس ڕوویدا، لەم شەڕەدا هەڤاڵمان بژی ئامەد کە بە شێوەیەکی فیدایی شەڕی کرد، شەهید بوو".

هاوڕێمان بژی لە بەرامبەر ئەو خۆشەویستییەی کە بۆ گەل هەی بوو و داواکارییەکانی بۆ ئازادی بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. دەرفەتی دەست کەوت کە لەگەڵ فەرماندەی بەڕێزی وەک ئازاد سیسەر، چەکۆ ئامەد، ئازاد فارقین، گۆلناز ئەگە و بەرچەم جیلۆ لە هەمان سەنگەر تێکۆشان بکات، بەو ئەزمونانەی کە لەو فەرماندانە فێر بوو بەشداری ناو تێکۆشان بوو. فیداکاری بنەمای هاوڕیمان بژی بوو و هیچ کات لە ڕێبازەکەی پاشەکشەی نەکرد. بە هەلوێستی خۆی بوو بە جەنگاوەڕێکی نموونەی  ئاپۆیی.

سەرەتا سەڕی بنەماڵەی ولاتپاڕێز و بەڕێزی هاوڕێمان بژی و گەلی ئامەد و گەلی کوردستانمان سەلامەت بێت.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان بژی ئامەد بەم شێوەیەیە:

نازناو: بژی ئامەد

ناو و پاشناو: هەبوون کارداش

شوێنی لە دایک بوون: ئامەد

دایک و باوک: رەمزییە-تاجەددین

شوێن و کاتی شەهید بوون: 14ی نیسانی 2020/ ئامەد