راگەیاندنی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"سوپای تورکی داگیرکەر بەو تەکنەلۆجیایانەی شەڕ کە بەدەستیەوەیەتی هێرشی دژوار بۆ سەر هێزەکانمان درێژە پێدەدات.
زانیاری بەرفراوان لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:
'٢٧ی شوبات گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێف ٢٤ جار بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران.
٢٧ی شوبات لە ناوچەی شێلادزێی ئامیدی سەنگەرەکانی بەرخودانی ئێمە لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ٧١ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
گوێ لە درۆکانی میدیای شەڕی تایبەت مەگرن
لە میدیای شەڕی تایبەتی تورکدا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوەی کراوە کە رەمەزان گونەش ئەندامی بزوتنەوەی ئێمەیە و لە سلێمانی لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی میت رفێندراوە. هەواڵی ئاماژەبۆکراو بە تەواوەتی درۆیە. رەمەزان گونەش بەر لە سێ ساڵ لە ناو ریزەکانمان هەڵات، دواتر هاوسەرگیری کرد و لە باشوری کوردستان نیشتەجێ بوو. هیچ پەیوەندییەکی بە بزوتنەوەکەمانەوە نییە. رەمەزان گونەش بەر لە دوو مانگ لە شاری دهۆکی باشوری کوردستانەوە خۆی رادەستی دەوڵەتی تورک کردبوو. بەڵام میدیای شەڕی تایبەتی تورک رەمەزان گونەش کە بەر لە دوو مانگ خۆی بەدەستەوە داوە وەک ئەندامێکی بزوتنەوەکەمان نیشان دەدات، بە سیناریۆیەکی درۆ و هەڵبەستراو لەم قۆناغەدا پێشکەشی دەکات و هەوڵ دەدات وەک سەرکەوتنی میت نیشانی بدات. با گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و رای گشتی تورکیا گوێ بە هەواڵە درۆکانی میت و میدیای شەڕ تایبەت رانەگرن".
هـ . ب