هەپەگە: هەرێمەکانی پاراستن مەدیا ٢٣ جار بۆردومانکران
سوپای داگیرکەری تورک ٢٣ جار لە ئاسمان و زەوییەوە هەرێمەکانی پاراستن مەدیای بۆردومان کرد.
سوپای داگیرکەری تورک ٢٣ جار لە ئاسمان و زەوییەوە هەرێمەکانی پاراستن مەدیای بۆردومان کرد.
ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە بەمشێوەیەیە:
"سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانمان. هەرێمەکانی پاراستن مەدیا ٢٣ جار لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومانکران.
زانیاری ورد لەسەر هێرشەکان بەمشێوەیەیە:
لە ١٠ی ئازاردا ناوچەی دەشتی کافیە لە گارە ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردوومان کرا.
ڕۆژی ١١ی ئازار سەنگەرەکانمان لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی جودی و ناوچەکانی چەمچۆ و سیدا ٢١ بە هەلیکۆپتەر، تۆپ، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
ژ.ت