هەپەگە: لە موش ٧ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران

لە دەوروبەری گوندی لەیلەگی ناوچەی گمگمی موش، لە شەڕێکی قورسی نێوان سوپای داگیرکەری تورک و هێزەکانی گەریلادا ، ٧ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو شەڕە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێكی بەم شێوەیەیە؛

" لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٩ داگیرکەر سزادران. سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەرخۆدانی بە بۆمبت قەدەغەکراو، ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٢٨ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی، بە دەیان جاریش بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.

زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛

١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە دەوروبەری گوندی لەیلەگ لە ناوچەی گمگمی موش، لەنێوان سوپای داگیرکەری تورک و هێزەکانماندا شەڕێکی قورس روویدا. لە هێرشەکەدا ٧ داگیرکەر سزادران. هاوڕیمان ئاسۆ لە شەڕەکەدا کە بە شێوەیەکی فیدایی و بە قاڕەمانی شەڕێ کرد شەهید بوو. هاوڕێیەکیشمان کەوتە دەستی دوژمن. هاوڕێمان ئاسۆ کە تێکۆشانی ئازادی بە فیداکاریەکی گەورە، بە شەڕی فیدایی بەڕێوەبرد، راستی گەریلای ئازادی کوردستان کە تێکناچێت جارێکی دیکە راخستە بەرچاو. جارێکی دیکە دەمانەوێت رایبگەیەنین کە هێڵی بەرخۆدانی هاوڕێمان ئاسۆ دەکەینە بناغەی خەباتمان."

هەپەگە لە راگەیەندراوەکەیدا وێڕای ئەوەی باسی لە تێکۆشان و فیداکاری شەهیدەکەی کردووە، وتی، " سەرەخۆشی لە خانەوادەی میلیتانی پێشەنگی ئاپۆیی هەڤاڵی شەهید ئاسۆ ، هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئەو ژیانەی شەهیدەکانمان خوڵقاندوویانە بپارێزین، ئامانجی رێبەرتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بەدی بهێنین.

زانیاری لەبارەی هاوڕێمان شەهید ئاسۆ بەم شێوەیەیە؛


ناسناو: ئاسۆ فەرزاد

ناو و پاشناو: سەیید پەرەندەک

شوێنی لەدایکبوون: رەوانسەر

دایک و باوک: توبا – عەلی محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ \ موش"

 

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بە چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری کرد کە بەم شێوەیەیە؛

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادل، تیمەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، تیمەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور؛

٤ی کانونی یەکەم لە ١١:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی تیمەکانمان چالاکیان بە چەکی قورس ئەنجامدا.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛

٤ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان جارێکی دیکە بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومانکران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

٤ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی و گۆڕەپانی شەهید بێریتان بە فرۆکەی جەنگی ٥ جار بۆردومانکران.

٤ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا، شەهید فەداکار، کوروژارۆ و گردی ئامێدی، ٢٨ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.

٤ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، سیدا، گردی ئێف ئێم و گردی ئامێدی بە دەیان جار بە ئۆبوس، تانک و چەکی قورس بۆردومانکران."

ف.ق