هەپەگە: لە تێکۆشانماندا بەردەوام یادیان دەکرێتەوە
هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بە بیرهێنایەوە رایەگیاند، "هاوڕێیانمان دەنیز، رۆدی، دلێر، جافیدا و عادڵ وەک جەنگاوەرانی پێشەنگ و فەرماندە نمونەییەکان لە تێکۆشانماندا بەردەوام یادیان دەکرێتەوە".
هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بە بیرهێنایەوە رایەگیاند، "هاوڕێیانمان دەنیز، رۆدی، دلێر، جافیدا و عادڵ وەک جەنگاوەرانی پێشەنگ و فەرماندە نمونەییەکان لە تێکۆشانماندا بەردەوام یادیان دەکرێتەوە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ٥ گەریلا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە بەم جۆرەیە:
"لە جەنگاوەرانی پێشەنگی گیانبازی پارتەکەمان هاوڕێیانمان دەنیز، رۆدی، دلێر، جانفیدا و عادل لە کات و شوێنی جیاجیادا لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمن شەهیدبوون و چوونە کاروانی نەمرانەوە. هاوڕێیانمان دەنیز، رۆدی، دلێ، جانفیدا و عادل خۆیان لەسەر هێڵی گیانبازی پەروەردە کرد، بوونە هاوڕێی باشی عەگید و زیلانەکان و لە گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا خۆیان بەرەوپێش برد، بوونە فەرماندەیی نمونەیی، جەنگاوەرانی پێشەنگ. لە تێکۆشانماندا هەموو کات یادیان دەکرێتەوە. هاوڕێیانی فیداییمان بە هەڵوێستی خۆیان، بەشداربوونی بێ سڵکردنەوە، بە ئیرادەی بەهێز، بریارداری، رۆحی لەخۆبوردەیی، رەنج و هەوڵی بێهاوتا رێگەی راست و کاریگەری تێکۆشانیان بە هاوڕێیانیان نیشاندا. ئێمە بەڵێن دەدەین کە لە سەر رێچکەی گیانبازییان رێبکەین، گیانی فیدایی ئاپۆیی لە هەر ساتێکی ژیاندا باڵادەست بکەین و بە دڵنیاییەوە بیگەیەنینە سەرکەوتن.
سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپارێزی بەنرخیان دەکەین کە رۆڵەی قارەمانیتێکۆشانی ئازادی ئێمەیان بە گیانبازی و رەنجی زۆرەوە گەورەکرد و تێکەڵ بە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمانیان کرد، هەروەها سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێیانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: دەنیز ئامانۆس
ناو و پاشناو: تەکین ئۆکان
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
ناوی دایک- باوک: حازیمە-خەیرەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: تشرینی دووەمی ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: رۆدی بەرچەم
ناو و پاشناو: ئەمرەجان شاهین
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک- باوک: سەبیحە- قادر
کات و شوێنی شەهیدبوون: تشرینی دووەمی ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: دلێر دەروێش
ناو و پاشناو: دلێر روزگەرد
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
ناوی دایک- باوک: گوڵباخ- محەمەد ئەمین
کات و شوێنی شەهیدبوون: تشرینی دووەمی ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: جانفیدا راپەڕین
ناو و پاشناو: ساڤاش ئابۆ
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: خۆخێ- خانی
کات و شوێنی شەهیدبوون: تشرینی دووەمی ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: عادڵ ئەردال
ناو و پاشناو: عومەر نەزار
شوێنی لەدایکبوون: موسڵ
ناوی دایک- باوک: سیندیز- نەزار
کات و شوێنی شەهیدبوون: تشرینی دووەمی ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هـ . ب