ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناسنامەی ٣ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کە تێکۆشان بە فیداکاری بەڕێوەدەچێت و گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەدرێت، ھەموو ڕۆژێک داستانی قارەمانێتی دەنووسرێتەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە دژی هەموو هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر قارەمانانە و بە ئیرادەیەکی ئاپۆیی تێکۆشانێکی داستانی ئەنجام دەدەن، بە قوربانیدانێکی زۆریش بێت ڕێگە بە داگیرکاری نادەن. بێ گومان شەهیدەکانمان، ئەو قارەمانانەن کە هێز، ڕۆح و ڕێبەرایەتی بۆ ئەو بەرخۆدانە داستانییە زیاد دەکەن. تێکۆشانمان لە پێناو ئازادیدا بە پێشەنگایەتی ئەوان، لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان، کە ئەمڕۆ لەسەر هێڵی گیانبازی خۆڕاگری دەکەن و گورزی قورسی مێژوویی لە داگیرکەران دەدەن، بەردەوامە.
ھاوڕێیانمان ڕۆزەرین، تێکۆشین و هارون، ڕۆژی ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە ھۆی ھێرشێکی دوژمن شەهید بوون. ھاوڕێیانمان ڕۆزەرین، تێکۆشین و هارون بە تێکۆشانی درێژخایەنیان لە مێژووی ئازادیماندا جێگەیەکی گرنگیان گرت و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. ھاوڕێیانمان ڕۆزەرین، تێکۆشین و هارون کە هەموو ساتێکیان بە گیانبازییەکی گەورە لەپیناو بەرفراوانکردنی تێکۆشان و بەدیهێنانی خەونی ئازادی گەلەکەمان تێپەڕاند، بوونە جەنگاوەرێکی نموونەیی بۆ هەموو هاوڕێکانیان.
وەک ھاوڕێیانیان، قەرزاری ھارێیانمان ڕۆزەرین، تێکۆشین و هارونین، کە تێکۆشانیان بگەیەنینە سەرکەوتن و یادیان لە کوردستانێکی ئازاد دا بە زیندوویی بەرزڕابگرین و بۆ ئەوەش جارێکی دیکە بەڵێنی سەرکەوتنمان بۆ سەرجەم شەهیدەکانمان دووپاتدەکەینەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخی ھاوڕێیانی شەهیدمان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ڕۆزەرین شەمزینان
ناو و پاشناو: ساریا ئاتیلا
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک - باوک: گلا - ڕەشید
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ / ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: تێکۆشین جزیر
ناو و پاشناو: ئایشە ئارسلان
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک - باوک: ئەمینە - نەزیر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ / ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: هارون عەگید
ناو و پاشناو: محەمەد ئاکین
شوێنی لەدایک بوون: مێردین
ناوی دایک - باوک: فاتمە - حسێن
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ / ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا