هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هەڤاڵانمان هێرش، پارتیزان، شاهۆ و باران بەرخۆدانی مێژووییان کرد و قارەمانانە شەڕیان کرد و بەشداری کاروانی شەهیدان بوون".

هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هەڤاڵانمان هێرش، پارتیزان، شاهۆ و باران بەرخۆدانی مێژووییان کرد و قارەمانانە شەڕیان کرد و بەشداری کاروانی شەهیدان بوون".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ٤ گەریلای شەهیدەوە ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:        

"گەلی کورد سەدان ساڵە بۆ پچڕاندنی کفنی کۆمەڵکوژی، کە بەسەریدا سەپێنراوە خەبات دەکات. بۆ ئەوەی ڕاپەڕێت و هەبوونی خۆی بسەلمێنێت،  بۆ ئەوەی ئازادانە بژی تێکۆشانێکی بێ ئەمان و بێ هاوتا بەڕێوەدەبات. گەلی کورد بە بەخشینی سەدان هەزار شەهید،  بە ئێش و ئازارێکی سەخت و قورس و بە بەرخۆدانی مێژوویی لەسەر پێ مایەوە، لەسەر بنەمای رێپیوانی ئازادی، کە ڕێبەر ئاپۆ پەنجا ساڵ پێش ئێستا دەستی، دەستی بە تێکۆشانی پاراستنی هەبوونی خۆی و مسۆگەرکردنی ئازادیی خۆی کرد. دەوڵەتی تورکی فاشیست کە دوژمنی سوێندخواردووی گەلی کوردە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، کە سەدەمین ساڵی ئەو سیاسەتە پاکتاوکارییە بوو، خواستی بە داگیرکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان لاواز بکات و هیوای ئازادیی گەلی کورد بە تەواوی لە ناو ببات.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە بەرخۆدانێکی بێوێنەوە هەڵوێستێکی فیداییان نیشاندا و پرۆسەیەکی بەرخۆدانی ئەفسانەییان ئافراند،  دوژمنیان ڕاوەستاند و پلانەکانیان پووچەڵ کردەوە. ئەوانەی فیدایانە ئەم بەرخۆدانەیان پێکهێنا، بێگومان شەڕیان کرد، بوونی خۆیان بەخشییە دواڕۆژی ئازادی گەلەکەمان و پێشەنگایەتییان بۆ ئەوە کرد، شەهیدە قارەمانەکانمان جوانترین ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بوون. لە جەنگاوەر و شۆڕشگێڕە فیدایی و پاڵەوانە دەستەبژێرەکانی ئەم پرۆسەیە هەڤاڵانمان هێرش، پارتیزان، شاهۆ و باران بوو، کە ئەم بەرخۆدانە مێژووییەیان خوڵقاند، قارەمانانە شەڕیان کرد و بەشداری کاروانی شەهیدان بوون.

هەڤاڵانمان هێرش، پارتیزان، شاهۆ و باران بەپاراستنەکەیان شکۆ و کەرامەتمان، خاکەکەمان و دواڕۆژی ئازادمان جێگەیان لەمێژوودا گرت. بە ڕێز و پێزانینەوە لە کەسایەتیی ئەم هەڤاڵانەدا یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە وەفادار بین بە یاد و بیریان. سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکانی ئەو شەهیدە قارەمانانەمان دەکەین، کە لە گەڤەر تاوەکو ئاگری، لە ڕەوانسەر تاوەکو هەزەخ بەرخودانی نەتەوەییان بەڕێوەبرد، هەروەها سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستانمان دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیەیە:

نازناو: هێرش ئاوەند گەڤەر

ناو و پاشناو: مەعسووم کۆرکماز ئۆزەک

شوێنی لەدایکبوون: گەڤەر

ناوی دایک و باوک: سالیحە - سەروەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا       

    

****

نازناو: پارتیزان تایلان

ناو و پاشناو: ئیدریس بۆزکورد

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: ئاڵتون - شەفیق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا  

         

****

نازناو: شاهۆ تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: ناسر فەرەجی

شوێنی لەدایکبوون: ڕەوانسەر

ناوی دایک و باوک: فانوس عەلیزادە - عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا         

-

****

نازناو: باران هەزەخ

ناو و پاشناو: ڕدوان دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: هەدیە - شەهابەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا        

ژ.ت