ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە بەم شێوەیە:
"هاوڕێیانی هێژای ئاپۆییمان هاوڕێ وڵات، ڕووژیان و مەزرا لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون. بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێیانمان دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە ئامانجەکانیان لە کوردستانی ئازاددا زیندوو ڕاگرین.
هاوڕێمان وڵات ئەڤینداری وڵاتەکەی، لە هەموو ساتەکانی ژیانییدا دڵخۆش بوو، وەک گەریلایەکی ئازادی گەڕایەوە کوردستان. گەریلایەتی وەک دۆزینەوەی جەوهەری خۆی بینی و بووە خاوەن تێکۆشانێکی بێهاوتا. هاوڕێمان هەر لە یەکەم ڕۆژییەوە بە بەشدارییەکی فیدایانەی چاو لەسەرکەوتنەوە جوڵایەوە و لە باکووری کوردستان تا زاگرۆس و مەتینا لە چەندین گۆڕەپانی تێکۆشان شەڕی کرد و پێویستییەکانی ئاپۆیی بە شایستەییەوە جێبەجێ کرد. هاوڕێمان تایبەتمەندییە بەنرخەکانی وەک سروشتی، سادەیبوون و خاکییانەی لە کەسێتی خۆییدا دەنواندەوە و بووە میلیتانێکی ئاپۆی. هاوڕێ وڵات لە ماوەی ١٣ ساڵەی ژیانی گەریلایەتییدا چەندین سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کرد. بووە قارەمانێکی نەمری گەل.
ژنی ڕاپەڕیووی سەرحەد هاوڕێ ڕووژیان لە بەرانبەر ژیانی سەرمایەدارییدا کە کۆیلایەتی ژن دەسەپێنێت، ژیانی گەریلایەتی وەک جێگرەوەیەک وەرگرت و بە هەموو هەبوونی خۆییەوە ژیانی گەریلایەتی لە ئامێز گرت. لوتکەی چیا ئازادەکانی وەک واری ئازادی هەڵسەنگاند. بۆیە هاوڕێمان هەمیشە بە خۆشەویستییەوە ژیانی لە ئامێز دەگرت و بە ڕەنج، فیداکاری و خۆبەخشییەوە لە ژیانی چیادا بەردەوام دەکرد و مانایی پێدەدا. هاوڕێمان ڕووژیان هەستی بە سیاسەتەکانی قڕکردنی دەکرد کە لە بەرانبەر گەلەکەمان بەڕێوەدەبرا، بۆیە هەموو کات لە لێگەڕینی ئەوەدا بوو تێکۆشانی فراوانتر بکات. بەرخۆدانی بێریتانی و سەرکەوتنی زیلانیانەی کرد بە خواست و ئامانجی خۆی. لەم ڕووەوە هاوڕێمان بووە خاوەنی هەوڵدانێکی بەرفراوان و وەک میلیتانێکی پارتی پەکەکە و پاژکمان لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا ناوی خۆی تۆمار کرد.
ژنی بوێری جزیرەی بۆتان هاوڕێ مەزرا ژیانی چیا و گەریلایەتی وەک سەرچاوەی ئازادی بینی. ناوی جزیرەی بۆتانی بە بەرخۆدان و ڕاپەڕینی خۆیەوە پەڕیوە بۆ ناو مێژووی تێکۆشانمان. هاوڕێمان وەک ئەندامێکی ئازادی گەلەکەمان خواستی لە چیاکانی کوردستان تێبکۆشێت کە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیی تێدا زیندووە. ویستی سات بە سات خۆی درووستکاتەوە و کولتووری بەرخۆدان لە کەسایەتی خۆییدا بنوێنێتەوە. ئەمەی وەک گەورەترین ئامانج هەڵسەنگاند. هەوڵوێستی ڕاپەڕیووی ژنانی بۆتان لە بەرانبەر دووژمن، لە تەواوی ژیانی تێکۆشانی خۆییدا پاراست و هەموو ساتەکانی ژیانی بە وردبوونەوە بۆ تۆڵەکردنەوە لە سیاسەتەکانی قڕکاری تەرخان کرد. هاوڕێمان مەزرا بە کەسێتی ژیانیی، بە مۆراڵ، بە جۆشە و وزەیییەوە لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندا جێ پەنجەی خۆی جێهشت و هەمووکات لە تێکۆشانماندا زیندوو دەبێت.
هاوڕێیانمان وڵات، ڕووژیان و مەزرا وەک میلیتانی بوێری مێردین، سەرحەد و بۆتان بە تێکۆشانەکانیانەوە گەلەکەمانیان زیاتر نزیکی ئازادی کردەوە. سەرساغی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان، گەلی وڵاتپارێزمان و بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە کە ئازادی ڕێبەرێتی و کوردستان بە تامەزرۆی و ئامانجی شەهیدانمانەوە پێکبهێنین.
ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: وڵات میدیاد
ناو و پاشناو: موستەفا ئاکپنار
شوێنی لە دایک بوون: ئەدەنە
ناوی دایک – باوک: قەدرییە – مەحمود
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤/ مەتینا
*
ناسناو: ڕووژیان ڕووکەن
ناو و پاشناو: ئەلیف کەسکین
شوێنی لە دایکبوون: قەرس
ناوی دایک – باوك: ناجیە – لەتیف شا
کات و شوێنی شەهادەت: ١١ی تەمووزی ٢٠٢٤/ مەتینا
*
ناسناو: مەزرا بۆتان
ناو و پاشناو: شرین ئاتەش
شوێنی لە دایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک – باوک: لوتفیە – ڕەشید
کات و شوێنی شەهادەت: ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤/ مەتینا."