هەپەگە ناسنامەی ئەو سێ گەریلایەی ئاشکرا کرد کە لە خواکورک شەهیدبوون

هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی خواکورکی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "بە ئازایەتی گەورە و رۆحی فیدایی چوونە سەر دوژمن و ڕاستی نەبەزین و لەبن نەهاتنی پەکەکەیان جارێکی دیکە خستەبەرچاو".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ٣ گەریلا کە لە ١٥ی حوزەیراندا شەهیدبوون، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە راگەیەندراوی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا رامانگەیاندبوو کە لە شاخی شەهید شاهینی خواکورک گروپێک لە داگیرکەران خراونەتە ژێر چاودێری و هێزەکانمان بۆسەیان بۆ داناون و لە نزیکەوە لەوانیان داوە و لە ئەنجامدا ١٨ داگیرکەر سزادراون.

لە شەڕ و بۆردومانی دوژمن لەدوای شەڕەکە، هاوڕێیانمان ئاسیا (ئامارا)، ئازاد و کۆچەر (سەعید) کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی پێشەنگایەتی ئەو چالاکییەیان کرد بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و شەهیدبوون.

کچی ئازای خەڵکی کارادانیز ئاسیا، رۆڵەی سۆسیالیتی بەنرخی گەلی ئەڵمان ئازاد، کە بە هەستی ئینتەرناسیۆناڵیستی پتەو و بڕوای قووڵ بە ئایدۆلۆژیای سۆسیالیزمی دیموکراتیک هاتە ناو ریزەکانی پەکەکە، لە کاتێکدا کە نەتەوەپەرستی گەلانی لەسەر دەستی یەکتر کۆمەڵکوژ دکرد، واتادارترین وەڵامی دایەوە و نوێنەری رۆحی یەکێتی نەتەوەیی کورد هاوڕێمان کۆچەر لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، بەم چالاکیە بوونە نوێنەری راستینەی باڵای پەکەکە. بە ئازایەتی بەرز و رۆحی گیانبازی چوونە سەر دوژمن و بە شێوەیەکی بەرجستە راستی پەکەکەیان نیشاندا کە نابەزێت و لە بن نایات. گیانی فیدایی، هۆشمەندی نەتەوەی دیموکراتیک، هزری بەرزی سۆسیالیزم کە ئەو هاوڕێیانەمان وێنایان کرد، لەناو فەلسەفەی ئاپۆیی دا یەکیان گرت و بوونە هەوێنی دۆزی ئازادیمان. لەپێناو ژیانێکی سۆسیالیست، دیموکراتیک و ئازادی مرۆڤایەتی ئەو هاوڕێیانەمان لەو رێیەدا قوربانیان دا و گەورەترین ئامانجی گەورەیان بوو، ئێمە بێ وچان تێدەکۆشین. ئێمە لە باخچەی ئازادیی گەلان یادی ئەو هاوڕێ گیانبازانەمان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین کە بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانیان دەهێنینەدی.

لەپێشەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێیانمان ئاسیا، ئازاد و کۆچەر دەکەین، هەروەها سەرەخۆشی لە گەلانی وڵاتپاڕێزی  تورک، ئەڵمان و کورد دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئاسیا کانیڕەش

ناو و پاشناو: قەدریە تەتیک

شوێنی لەدایکبوون: ئوردو

ناوی دایک- باوک: نازیفە- عەزیز

کات وشوێنی شەهیدبوون: ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ خواکورک

 

ناسناو: ئازاد شەڕگەر

ناو و پاشناو: توماس یوهان سپیس

شوێنی لەدایکبوون: ماینبورگ- ئەڵمانیا

ناوی دایک- باوک: کریستا- ئانتۆن

کات وشوێنی شەهیدبوون: ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ خواکورک

 

ناسناو: کۆچەر مێدیا

ناو و پاشناو: دیاکۆ ساعدی

شوێنی لەدایکبوون: سنە

ناوی دایک- باوک: تەهمینە- سدیق

کات وشوێنی شەهیدبوون: ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣/ خواکورک

هـ . ب