هەپەگە شەهید فەرهاد خزگنۆسی بەبیرهێنایەوە

هەپەگە گەریلا فەرهاد خزگنۆس- محەمەد یاناری بە بیرهێنایەوە کە ساڵی ٢٠٢١ لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهید ببوو و لەو بارەوە رایگەیاند: "بە بەشداربوونی رەنجدەرانە و لەخۆبوردووانە، بە دڵسۆزی و وەفاداری لەسەر رێبازی شەهیدانی و رێبەرایەتی جەنگاوەرێکی نمونەیی بوو".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

" هاوڕێمان فەرها خزگنۆس – محەمەد یانار ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە ئەنجامی رووداوێک شەهید بوو. هاوڕێمان فەرها کە لە بنەماڵە و دەوروبەرێکی وڵاتپارێز گەورەببوو، بۆ چەندین ساڵ لە ناو ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکۆشا، بە بەشداری رەنجدەران و لەخۆبوردووانە، بە دڵسۆزی و وەفاداری بە هێڵ و رێبازی شەهیدان و رێبەرایەتی بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی نمونەیی. بەڵێن دەدەین کە ئامانجی کوردستانی ئازادی هاوڕێمان فەرهاد بەدیبهێنین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان  فەرهاد بەم جۆرەیە:

ناسناو: فەرهاد خزگنۆس

ناو و پاشناو: محەمەد یانار

شوێنی لەدایکبوون: چەولیگ

ناوی دایک-باوک: حەلیمە- رەمەزان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

فەرماندە هاوڕێ  فەرهاد لە پاش خۆی تێکۆشانێک و بیرەوەرییەکی جوان و ناوازەی بەجێهێشت. لە تێکۆشانماندا بەردەوام خاوەنداری لە یادی هاوڕێمان فەرهاد دەکەین. ئامانجی ئەو کە بۆ چەندین ساڵ لە پێناویدا تێکۆشا بە دڵنیاییەوە دەهێنینەدی. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپارێزی بەنرخی هاوڕێمان فەرهاد و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین".

هـ . ب