هەپەگە شەهید کاوە ئاراراتی بەبیرهێنایەوە
هەپەگە گەریلا دۆغان کارن بە ناسناوی کاوە ئاراراتی بە رێزەوە بیرهێنایەوە کە ساڵی ٢٠١٥ لە خواکورک شەهیدببوو.
هەپەگە گەریلا دۆغان کارن بە ناسناوی کاوە ئاراراتی بە رێزەوە بیرهێنایەوە کە ساڵی ٢٠١٥ لە خواکورک شەهیدببوو.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی گەریلا کاوە ئارارات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"رۆڵەی قارەمانی سەرحەد هاوڕێمان کاوە ئارارات ساڵی ٢٠١٥ کە یەک لە سەردەمە هەرە دژوارەکانی هێرشەکانی دوژمن بوو، لە خواکورک شەهید بوو. هاوڕێمان کاوە بە بڕوا، دڵسۆزی و بریارداری گەورەوە بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا کرد، بووە رێبەرێکی گەنجان بۆ ئەوەی بۆ هەموو گەنجانی کوردستان ببێتە نمونە. لەناو تێکۆشانی ئازادیماندا کە وەک گەنجێکی شۆرشگێڕی سەرحەد بەشداربوو، خۆی بە تایبەتمەندییەکانی جەنگاوەری ئاپۆیی رازاندەوە. بووە جەنگاوەرێکی پێشەنگ لەسەر هێڵی شەهیدان وەک وەک شەڕڤانێکی بەهێز تێکۆشا.
بەتایبەتی سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەنرخ و بەڕێزەکەی دەکەین کە شۆڕشگێڕێکی قارەمانی وەک هاوڕێ کاوەیان ناردە ناو تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان، سەری گەلی وڵاتپارێزی کوردستان ساغ بێت.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان کاوە بەم جۆرەیە:
ناسناو: کاوە ئارارات
ناو و پاشناو: دۆغان کارن
شوێنی لەدایکبوون: ئاگری
ناوی دایک- باوک: موسلوماد-جەسیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٥/ خواکورک
هاوڕێمان کاوە لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە ئاگری لەدایکبوو، بەهۆی ئەوەی کەسانی دەوروبەری وڵاتپارێزبوون هەر لە منداڵییەوە پارتەکەمان پەکەکەی ناسی و لەو کاتەشدا کە لە ئامادەیی بوو لە رێگەی هاوڕێیەکیەوە زیاتر بزوتنەوەکەمانی ناسی و ساڵی ٢٠١١ رووی کردە چیاکانی کوردستان و لە خواکورک پەروەردەی سەرەتایی بینی و تەواوی ماوەی گەریلایەتیەکەی لەو هەرێمەبوو. هاوڕێمان کاوە بەشداری لە چەندی چالاکیدا کرد بەتایبەتی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەمزینان کە بە پێشەنگایەتی فەرماندەی ئەفسانەییمان رەشید سەردار و رۆژین گەودا بەڕێوەچوو.
هاوڕێمان کاوە بە بەشداری بێ دوودڵی خۆی، بە کەسایەتی هێژا، رەنجدەر، گیانباز و لەخۆبوردەی خۆی بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی ئاپۆیی کە نمونەبوو بۆ هەموو هاوڕێیانی".
هـ . ب