هەپەگە: شەهیدانی مەتینا لە دڵی ئێمەدان

هەپەگە ٥ گەریلای کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە مەتینا شەهیدبوون بە بیرهێنایەوە و ورایگەیاند، "هەڤاڵانمان ئارین، سورخوین، چیاگەڕ، وڵات و سیپان لە دڵ و یادی هەموو هاوڕێیانیاندان".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو گەریلایانەی شەهید بوون ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"لە ٦ی ئابی ٢٠١٩دا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گۆڕەپانە جیاجیاکانی هەرێمی مەتینا هێرشی بەرفراوانی ئەنجامدا. لەو هێرشانەدا هاوڕێمان ئارین و سورخوین لە هەرێمی گۆلکا و هاوڕێیانمان چیاگەڕ، وڵات و سیپان لە هەرێمی شاخی هەکاری شەهیدبوون. هاوڕێیانمان ئارین، سورخوین، چیاگەڕ، وڵات و سیپان کە بەرەنج و گیانبازی خۆیان لە ناو ریزەکانی گەریلادا بە دڵسۆزی خۆیان لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی ئاپۆیی. ئەو هەڤاڵانەمان لە دڵ و بیری ئێمەدا جێگەیان کردەوە. ئێمە سەربەرزین کەلەگەڵ ئەو هەڤاڵە بەنرخانەدا لە ناو یەک تێکۆشانداین. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئێمە ئامانج و خەیاڵی ئەو هەڤاڵە گیانبازانە جێبەجێ بکەین.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هەڤاڵانمان ئارین، سورخوین، چیاگەڕ، وڵات و سیپان و هەروەها هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسمانەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئارین زیلان

ناو و پاشناو: مونەوەر بایجان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: ئاسیە- عوبەید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی ئابی ٢٠١٩/ مەتینا

 

ناسناو: سورخوین مەزڵوم

ناو و پاشناو: رۆژین ئاکین

شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبوڵ

ناوی دایک- باوک: فەریناز-ئەمیرخان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی ئابی ٢٠١٩/ مەتینا

ناسناو: چیاگەڕ ئامەد

ناو و پاشناو: ئازاد شەکەر

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: نیعمەت- فەرمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی ئابی ٢٠١٩/ مەتینا

 

ناسناو: وڵات بۆتان

ناو و پاشناو: ئیسماعیل عەمرە

شوێنی لەدایکبوون: رحا

ناوی دایک- باوک: خانم - شێخموس

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی ئابی ٢٠١٩/ مەتینا

 

ناسناو: سیپان رێبەر

ناو و پاشناو: سەباحەدین ئۆنجو

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک- باوک: ئاینور- ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی ئابی ٢٠١٩/ مەتینا

هـ . ب