راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"رۆڵەی سەربەرزی خەڵکی بۆتانی وڵاتپارێز، جەنگاوەری فیدایی ئاپۆیی پارتەکەمان شۆڕش زێوکی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە سەرحەد لە ئەنجامی خیانەتی کەسێک شەهیدبووە. کە ئەو کەسەی بووە هۆکاری شەهیدبوونی هاوڕێمان شۆڕش گیرا، لێپێچینەوەی لەگەڵ کرا و تۆڵەی لێسەنرایەوە.
هاوڕێمان شۆڕش بۆ دۆزی ئازادی وڵاتەکەمان و گەلەکامن بووە شۆڕشگێڕ، لەو رێگەیەدا بێ دوودڵی هەنگاوی نا و بووە جەنگاوەری ئەو رێگەیە. رۆڵەیەکی قارەمانی کورد بوو کە لە کاروباری گەنجانی شۆڕشگێری وڵاتپارێز تا سەرهەڵدانەکان و لەوێشەوە تا چیاکانی کوردستان درێژەی بە تێکۆشاندا. هاوڕێمان شۆڕش کە ئەوینی ئازادی خۆی لە چیاکان نەخشاند، شوێن هێنانەدی خەونەکانی کەوت، هونەری جەنگاوەری ئاپۆیی لە کەسایەتی خۆیدا جێگیرکرد و بووە جەنگاوەری جێگەی رێز. بە رەنجدەری و گیانبازی خۆی لە هەوڵی بەردەوامدابوو. بە ئازایەتی بەرزی خۆی بە تایبەتی لە باکوری کوردستان لە چ ناوچەیەک شۆڕشەکەمان پێویستی پێی هەبوایە لەوێ دەبوو و سەرخستنی ئەرکەکەی بۆخۆی بە بنەما دەگرت. بۆ سەرخستنی دۆزی ئازادی گەلەکەمان بە شێوەیەکی بڕوابەخۆیانە هەنگاوی نا. لە ئەنجامی خیانەتی کەسێکدا شەهیدبوو. هاورێمان شۆڕش بە خۆشەویستی بۆ گەل و وڵاتەکەی، بە دڵسۆزی بۆ ئامانجی و هاوڕێیەتی خۆی، بە ئازایەتی و شۆڕشگێڕیی نمونەیی خۆی بەردەوام رێنیشاندەری هاوڕێیانیەتی.
بەڵێن دەدەین کە ئامانجەکانی هاوڕێمان شۆڕش بگەیەنینە سەرکەوتن. سەرەخۆشی لە لە بنەماڵەی بەڕێزی و عەشیرەتی وڵاتپاڕێزی زێوکی و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاورێمان شۆڕش زێوکی بەم جۆرەیە:
ناسناو: شۆڕش زێوکی
ناو و پاشناو: سەرجان ئەرکۆل
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: قومری - حسێن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣/ سەرحەد
هـ. ب